هاوپیشەکانی ناگیهان ئاکارسەل: لە کەسایەتی ناگیهان شوناس و گەلی کورد کرایە ئامانج

هاوپیشەکانی ناگیهان ئاکارسەل، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی و ڕۆژنامەنووس لە دووەمین ساڵیادی تیرۆر کردنیدا ئاماژەیان بەوەکرد، ناگیهان بە ژیان و خەباتی خۆی بووە ڕاستی.

نورجان ئاراس - مەدینە مامەدئۆغڵو

 

ئامەد-ناگیهان ئاکارسەل، ڕۆژنامەنووس و ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژژی و ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ژنۆلۆژی، لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە شاری سلێمانی لە باشووری کوردستان تیرۆر کرا، ناگیهان ئاکارسەل، لە ڕۆژنامەگەرییەوە بۆ توێژینەوەی ژنۆلۆژی لە شەڕی حەقیقەتدا کاری گەورەی کرد، لە دووەمین ساڵیادی کۆچی دواییدا هاوڕێکانی لە خەبات و کار، ژنانی کورد ئامادە بوون، ناگیهان ئاکارسەل بە چالاکی جۆراوجۆر یادی کرایەوە، هاوپیشەکانی باسی ناگیهانیان بۆ کردین و ڕایانگەیاند، ئەو گیانی خۆی لە پێناو حەقیقەتدا بەخت کرد، بۆیە درێژە بە میراسەکەی دەدەن.

 

"ناگیهان هاوبەشکەر بوو کەسانی دەوروبەری پێشدەخت"

دیجلە موفتوئۆغڵو، هاوپیشەی ناگیهان ئاکارسەل وتی: ئەو کەسی هاوبەش بوو، ئەوەی دەیزانی هاوبەشی دەکرد، کەسانی دەوروبەری بەرەوپێش دەبرد، ناگیهان بە تایبەتی سەرنجی لەسەر ڕۆژنامەگەریی ژنان بووە و بۆ ئەمەش لە ناوەڕاستی هەوڵەکاندا بووە بۆ دروستکردنی زمانێکی جیاواز لەم بوارەدا، ناگیهان زۆر حەزی لە بەشداریکردن بوو چ لە بواری هەواڵ و چ لە ژیانی گشتیدا، خەریکی خوێندنەوەی هەواڵەکانمان بوو، هاوڕێکانی پێشدەخست، زۆر حەزی لە هاوبەشکردن و پەروەردە بوو، گفتوگۆی دەکرد، بۆ پێشخستنی هاوڕێکانی ڕەخنەی دەگرت، لە ژیانی ڕۆژانەیدا هەمان شت بوو، لەگەڵ هەموو هاوڕێکانیدا پەیوەندی دەکرد، ئەزموونەکانی دەکرد، پێشکەوتنی زۆرمان بە بە هاوبەشکردنەکانی بەدەستهێناوە، دەتوانم بڵێم کە منیش زۆر شتی لێوە فێربووم، هەم هەڵوێستی بەرامبەر بە ژیان، هەم خەباتی و هەم دیدگای ئەو زۆر شتیان فێرکردم و زۆر کەسیش لێی فێربوون، ناگیهان زۆر باش بوو, دوو ساڵە ناوی ئەو لەسەر زمانی هەر کەسێکە.

 

"تا بکەرانی ڕاستەقینە ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە، بەردەوام دەبین لە خەباتمان"

دیجلە موفتوئۆغڵو بەبیری هێنایەوە کە دوای تیرۆر کردنی ناگیهان تەنها یەک کەس دەستگیرکراوە، تاوانباری ڕاستەقینە دەوڵەتی تورکیایە و وتی: لەو پرۆسەیەدا باڵیۆزی بەغدا ڕایگەیاند، هێرشەکان بەم شێوەیە بەردەوام دەبن، لەو پرۆسەیەدا کە ناگیهان تیرۆر کرا، ڕاپەرینی ژیانی ژنان لە ڕۆژهەڵات ڕوویدا، واتە دەزانین کە بەتەواوی هەر ئەمەش هۆکارێکە بۆ تیرۆر کردنی، ژنۆلۆژی کە بەرهەمی فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" بوو، پەرەی سەندبوو و ناگیهانیش کاری لەسەر ئەو زانستە دەکرد، ساڵانێک خەباتی کرد بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکان، ڕاستییەکان لەگەڵ ناگیهان کرایە ئامانج، ئێمە زۆر باش دەزانین کە ئەم هێرشە بە هاوکاری دەوڵەتی تورک و پەدەکە ڕوویداوە، تا ئەو کاتەی بکەرە ڕاستەقینەکان دەدرێنە دادگا، بەردەوام دەبین لە خەبات.

 

"خاوەنداری لەم ڕاستییە بکەن"

دیجلە موفتوئۆغڵو وتیشی: دوای ئەوەی ناگیهان ئاکارسەل، ڕۆژنامەنووسان لە هەرێمی کوردستان و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا تیرۆر کران، ڕۆژنامەنوسانی ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکران و سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرا، دەزانین ئەم هێرشە دژی خەباتی گەلی کورد بۆ ڕاستی ئەنجام دەدرێن، گوڵستان تارا لە چاوپێکەوتنێکدا کاتێک باس لە خەباتی ڕۆژنامەنووسانی کورد دەکات دەڵێت؛ 'ئەوان بە خوێنی خۆیان ڕاستییەکانیان نووسیوە.' کاتێک سەیری شەهیدبوونی گوڵستان تارا دەکەین، ئەمە بە ڕوونی دەبینین، شەهیدبوونی ئەو ڕاستییەکی ئاشکرا کرد، دەریخست کە تورکیا چەندە لە ڕاستیەکان دەترسێت و چۆن لەناوی دەبات، پەنا بۆ هەموو جۆرە هێرشێک دەبات, لە ناگیهانەوە بۆ گوڵستان، بۆ نوژیان ئەرهان؛ قەڵەمی ڕۆژنامەنووسانی ئازاد بە تایبەت ڕۆژنامەنووسانی ژن لەسەر زەوی بەجێناهێڵین، بە ئاراستەی ئەوان درێژە بە کارەکانمان دەدەین، بانگەواز بۆ هەموو بیروڕای گشتی دەکەین و دەڵێین؛ خاوەنداری لە ڕاستییەکان بکەن.

 

"ناگیهان ئاکارسەل کۆمەڵگەکەی خۆی دەناسی"

ڕۆژنامەنووس جەیلان ئاکباشلی ئاماژەی بەوەکرد، مرۆڤەکان بەبێ گوێدانە بوون و ڕاستی و کۆمەڵگەکەیان دەکرێنە ئامانج و وتی: کەسایەتی ناگیهان ئاکارسەل بەو شێوەیە بووە، پردێکی لە نێوان مرۆڤ و ژن دروست کرد، عەقڵیەتی پیاوسالاری بەردێکی گەورەی لە ژن و کۆمەڵگادا دروست کردووە، هاوڕێ ناگیهان ئاکارسەل ئەمەی زانی، لە ڕێگەی خەباتێکی گەورەوە کۆمەڵگەکەی خۆی ناسی، زۆر هەوڵیدا بۆ ئەوەی ببێتە پردێک لە نێوان کۆمەڵگە و ژندا.

 

"سیسەمەکە ژنانی پێشەنگ دەکاتە ئامانج"

جەیلان ئاکباشلی ڕایگەیاند، ناگیهان ئاکارسەل خەباتێکی کاریگەری بەناوی ژنان و گەلی کوردەوە بەڕێوە بردووە و لە هەر بۆیە کرایە ئامانج، ڕاستییەکی وا هەیە، بەگشتی لە جیهاندا، بەتایبەتی لەکوردستاندا، سیستم ئەو پێشەنگانە قبوڵ ناکات کە خۆیان بناسن، ببنە زانا، کۆمەڵگەکەیان بناسن، چونکە ئەو پێشەنگانە لە گەڕانێکدان لە دەرەوەی سیستم، هەروەها ناگیهان بەهۆی تێکۆشان بۆ کۆمەڵگە و ژنان کرایە ئامانج.

 

"ئێمە دەزانین بکەرەکان کێن"

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا هیچ دەرەنجامێک لەبارەی دۆسیەی بەردەوامەوە نەگەیشتوونەتە دادگا و بکەرەکان لێپرسینەوەیان لەگەڵدا نەکراوە، ناگیهان لەبەر ئەوەی سیاسەتە گەندەڵەکانی دەوڵەتی ئاشکرا دەکرد، کرایە ئامانج، لەم دواییانەدا جارێکی دیکە ڕۆژنامەنووسان لە باشووری کوردستان کراونەتە ئامانج وتی: دەزانین و ئاگادارین کێ ئەو هێرشانە ئەنجام دەدات، ناگیهان ئاکارسەل سیاسەتە پیس و تایبەتەکانی شەڕی سیستمەکەی لەسەر ژنان و کۆمەڵگە دەزانی، سیستمی بە گشتی شیکردەوە و ئەو سیاسەتە پیسانەی نووسی کە سیستمەکە ئەنجامیاندا، لەبەرئەوە بوو بە ئامانجی هێرشەکان.

 

"میراسی هاوڕێکانمان دەپارێزین"

 جەیلان ئاکباشلی لە کۆتاییدا وتیشی: وەک ژنە ڕۆژنامەنووسانی کورد بەڵێن دەدەین کە میراسی هاوڕێ ڕۆژنامەنووسەکانمان بپارێزین کە هەرگیز دوودڵ نەبوون، بەشوێن خەباتی ئەوان دەڕۆین و شوێن پێی ئەوان دەگرین.

 

"لە کەسایەتی ناگیهان ئاکارسەلدا گەلی کورد و ناسنامەی کورد کرایە ئامانج"

ڕۆزا مەتینا، سەرۆکی کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژنامەنووسانی میزۆپۆتامیا، لە سەرەتای قسەکانیدا بە خۆشەویستی و سوپاسگوزارییەوە یادی ناگیهان ئاکارسەلی کردەوە و بەڵێنەکەی نوێکردەوە کە ئەوان دەبنە شوێنکەوتووی میراسی ناگیهان بۆ چاپەمەنی ئازاد، وتیشی: لە ڕۆژنامەگەرییەوە تا دەگاتە ژنۆلۆژی کاری فرەلایەنەی ئەنجامداوە، بەهۆی ئەوەی زۆر تێکۆشانی کرد و کەسایەتییەکی زۆر فراوانی هەبوو، کرایە ئامانج، ئەو ژنانەی کە بە ناسنامەی خۆڕاگری خۆیانەوە هەڵدەستن، وەک هاوڕێی ناگیهان دەکرێنە ئامانج، لە هێرش بۆ سەر باشووری کوردستان، هاوکاری نێوان دەوڵەتی تورکیا و پەدەک هەیە. بەڵام نابێ ئەوەمان لە بیر بچێت کە دەوڵەتانی عێراق و ئێرانیش لەخۆدەگرن، ئامانجی سەرەکی ئەو ڕێککەوتنانەی لە نێوانیاندا کراوە، ئامانجکردنی گەلی کورد و شوناسی کوردە لە کەسایەتی ناگیهان ئاکارسەلدا، ئەگەر هاندەر و تاوانباران لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرایە، هاوڕێ هێرۆ بەهادین و گوڵستان تارا تیرۆر نەدەکران.

 

"دەبێت لە هەموو کاتێک زیاتر یەکگرتوو بین"

 ڕۆزا مەتینا بەبیری هێنایەوە کە هەڕەشە نوێیەکانی تیرۆرکردن بە ئاشکرا لە ڕۆژنامەکانی تورکیادا دەکرێت و ڕایگەیاند،  ڕێکخراوی میت و فەرمانڕەوای دەوڵەتی تورک لە باشووری کوردستان هەن و پێویستە ئەم ڕێبازەی تورکیا ئاشکرا بکرێت و ئیدانە بکرێت، پێویستە کوردستانیش یەکگرتوو بێت ئەگەر یەکگرتوویی نەبێت، تیرۆر و کۆمەڵکوژییەکان بەردەوام دەبن.