نێرگس محەمەدی دەستدرێژی نوێ لەناو زیندانەکانی ئێران ئاشکرا دەکات
نێرگس محەمەدی لە درێژەدان بە بەڵگەکردنی پێشێلکارییەکانی ناو زیندانەکانی ئێران، لە بیرەوەرییە نوێیەکانیدا ئاشکرای کرد، کە تووشی ئەشکەنجە و زیندانی تاکەکەسی و دەستبەسەرداگرتنی نووسراوەکانی بووە.
ناوەندی هەواڵ
نیگەرانییەکان لەسەر چارەنووسی نێرگس محەمەدی، چالاکوان زیاتر دەبن، دوای ئەوەی تووشی دەستدرێژییەکی قورس بووە، کە ژیانی خستۆتە مەترسییەوە، بەتایبەتی کە دەسەڵاتداران بەردەوامن لە ڕەتکردنەوەی دەستڕاگەیشتن بە چاودێری پزیشکی تایبەتمەند.
لە چاوپێکەوتنێکدا، لەگەڵ سی ئێن ئێن، نێرگس محەمەدی خاوەن خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی باسی لە بارودۆخی دەستبەسەرکردنی لە ئێران کرد و وردەکاری ئەشکەنجە و لێدان و زیندانی تاکەکەسی و ڕەتکردنەوەی چاودێری پزیشکی خستەڕوو، هەروەها جەختی لە گرنگی ئاشکراکردنی ئەوەی بەسەر خۆی و ژنانت زیندانی دیکەی زیندانی ئێڤین کردەوە، هێزە ئەمنییەکان لە کاتی سەردانێکدا دەستیان بەسەر بەشێک لە نووسینەکانیدا گرتووە، هەروەها دەفتەرەکانیشی لەناوبراون دوای ئەوەی بەهۆی لێدانێکەوە گواسترایەوە بۆ زیندانێکی دیکە.
ئەم ماددانە لە بیرەوەرییە نوێیەکەیدا بەناوی "ژن هەرگیز وازناهێنن"دا هاتووە، کە بڕیارە لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵدا لە چەند وڵاتێکی ئەوروپادا بڵاوبکرێتەوە، لەوێدا باس لەوە دەکات کە بە خراپ مامەڵەکردن لەناو زیندانەکانی ئێراندا پێناسەی دەکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە بڵاوکردنەوەی ئەم گەواهیانە دەتوانێت کاردانەوەی هەبێت، بەڵام قسەکردن لەسەر ئەوەی ڕوویداوە بە "ئەرک" دەزانێت بەرامبەر بە ژنانی زیندانی.
نێرگس محەمەدی باسی لە زیندانیکردنی ئەم دواییەی کرد، کە لەو ماوەیەدا، لێی دراوە و بۆ ماوەی دوو مانگ لە ژووری تاکەکەسیدا ڕاگیراوە، ئەمە جگە لەوەی پەیوەندکردنی بە بنەماڵەکەی و پارێزەرەکەیەوە ڕەتکراوەتەوە، بەگوێرەی زانیارییەکانی پێشوو، لەکاتی دەستگیرکردنیدا، دوای ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی پارێزەر خوسرەو عەلی کوردی، سەر و حەوزی برینداربووە، سەرۆکی لیژنەی نۆبڵی نەرویج ئاماژەی بەوەدا، کە ئەو ژنە ڕووبەڕووی "مامەڵەی خراپ دەبێتەوە کە مەترسی لەسەر ژیانی هەیە"، ئەمەش بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتە باوەڕپێکراوەکان.
لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا تەندروستی تێکچووە، تووشی جەڵتەی دڵ بووە و نزیکەی ٢٠ کیلۆگرام لە کێشی دابەزیووە پێش ئەوەی بخرێتە نەخۆشخانە، هەروەها هێشتا چارەسەری وەردەگرێت، کە زیندانیکردنی تاکەکەسی و ڕەتکردنەوەی چاودێری پزیشکی بۆ ژنانی زیندانی وەک ئامرازێکی فشار بەکاردەهێنرێت کە لە هەندێک حاڵەتدا دەتوانێت ببێتە هۆی مردن.