هاوپەیمانی نادا هاوسۆزی خۆی لەگەڵ کۆمەڵەی ژنانی دیموکراتی تونس نوێ دەکاتەوە و ڕاگرتنی چالاکییەکان شەرمەزار دەکات
هاوپەیمانی نادا ڕاگەیەندراوێکی هاوسۆزی لەگەڵ کۆمەڵەی ژنانی دیموکراتی تونسی بڵاوکردەوە و پاڵپشتیی خۆی بۆ تێکۆشان بۆ مافەکانی ژنان و دژی هەموو جۆرەکانی توندوتیژی و هەڵاواردن دووپاتکردەوە، هەروەها جەختی لەسەر گرنگی بەهێزکردنی هاوکارییەکان کردەوە.
ناوەندی هەواڵ
ماوەی چەند مانگێکە چالاکییەکانی چەند کۆمەڵەیەک ڕاگیراون، ئەمەش هەنگاوێکە کە کۆمەڵگەی تونس بە پێشێلکردنی فەرمانی ٨٨ی ساڵی ٢٠١١ دادەنێت، کە کاری کۆمەڵەکان ڕێکدەخات و وەک دەستکەوتێک بۆ چەسپاندنی فرەیی و دیموکراتی سەیر دەکرێت، هەروەها هێرشکردنە سەر ئازادی کۆمەڵەکەیە.
بۆ پشتیوانی لە پرسی ژنان و دژایەتی لەگەڵ هەموو جۆرەکانی توندوتیژی و هەڵاواردن، هاوپەیمانی نادا، ڕاگەیاندراوێکی هاوسۆزی لەگەڵ کۆمەڵەی ژنانی دیموکراتی تونسی بڵاوکردەوە و جەختی لەسەر گرنگی یەکگرتوویی ژنان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکاندا کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: بۆ بۆچوونی گشتی و ژنانی ئازاد و دیموکراتەکان، لە ٢٤ی تشرینی یەکەمدا بڕیارێک دەرچوو بۆ ڕاگرتنی چالاکییەکانی کۆمەڵەی ژنانی دیموکراتی تونس بۆ ماوەی یەک مانگ، بە پشتبەستن بە فەرمانی ژمارە ٨٨، لە چوارچێوەی ئەو دۆخە سیاسییە ئاڵۆزەی کە تونس لە دوای ڕاگەیاندنی ڕێوشوێنە نائاساییەکانەوە تووشی بووە.
جەختیشی لەوە کردەوە، کە ئەوەی ئەمڕۆ دەبینین بەرتەسکبوونەوەی زیاتری شوێنی کاری مەدەنی و ژنانە، بەو پێیەی چالاکییەکانی زۆرێک لە دامەزراوە مۆڵەتپێدراوەکان ڕاگیراون، لە لادانێکی ڕوون لە بنەماکانی دیموکراتی و ئازادی سیاسی، کۆمەڵەی ژنانی دیموکراتی تونس بۆ ماوەی ٣٦ ساڵە، دەنگێکی پێشەنگ بووە بۆ ژنان، خەبات دەکات بۆ دامەزراندنی یەکسانی، بەرەنگاربوونەوەی جیاکاری و بەرەنگاربوونەوەی هەڵاواردنی سیاسیی تونس بۆ بەهێزکردنی ژنان.
جەخت لەوە کراوەتەوەو کە بەردەوامی ڕاگرتنی چالاکییەکانی کۆمەڵەکە دوای مانگێک لە بڕیارەکە پێشێلکردنی مافەکانی ژنان و مافی کارکردن پێکدەهێنێت، هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەت توندوتیژی دژی ژنان، ئەم بڕیارە نوێنەرایەتی بەرزترین شێوەی توندوتیژی و هەڵاواردن دژی ژنان دەکات لە وڵاتێکدا کە ژنان هەمیشە لە پێشەنگی سەرکردایەتی و خەباتدا بوون.
هاوپەیمانییەکە بە نوێنەرایەتی ڕێکخراو و تاکەکانی واژۆکار، بە توندی شەرمەزاری ئەم ڕێوشوێنە "ئارەزومەندانە"ی کرد و ڕایگەیاند، پشتیوانی دڵسۆزانەمان بۆ کۆمەڵەکە دووپاتدەکەینەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو جۆرە توندوتیژی و پەراوێزخستنێک کە ژنانی تونس تووشی دەبن، ئێمە بە توندی باوەڕمان وایە کە مافەکانی ژنان بەشێکی دانەبڕاوە لە مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤ، گەیشتن بە یەکسانی ڕەگەزی و دادپەروەری یەکسانییە، هەروەها بەرپرسیارێتی هاوبەش کە دەکەوێتە ئەستۆی هەموو ئەکتەرەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، بانگەوازی لە هەموو ڕێکخراو و کەسایەتییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان کرد کە ئەم ڕاگەیاندراوە واژۆ بکەن، هاوسۆزی خۆیان لەگەڵ کۆمەڵەکە دەربڕی و پشتیوانی هەوڵەکانی کرد بۆ بەرەوپێشبردنی مافەکانی ژنانی تونس و ڕۆڵی گرنگیان لە کۆمەڵگەدا، خوازیاری هەڵپەساردنی دەستبەجێی بڕیارە ئارەزوومەندانە دژ بە کۆمەڵەی ژنانی دیموکراتی تونس بوو و داوای دەستوەردانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ بۆ فشارکردن بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم بڕیارە کرد.
هاوپەیمانییەکە داوای هاودەنگی ژنانی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و جیهان و بەرزکردنەوەی دەنگی داواکاری دادپەروەری کرد، وتی: دەتوانن ئەم ڕاگەیاندراوە واژۆ بکەن بە نووسینی ناوی ڕێکخراوەکە یان تاکەکەسەکە، سوپاسی پاڵپشتی و هاودەنگیتان لەگەڵ ئێمە دەکەین.
هەروەها لە ڕاگەیاندراوی هاوپەیمانییەکە خشتەی وڵات و ناوی تاکەکەسەکەی تێدابوو، لەگەڵ ناونیشان، پسپۆڕی یان ڕێکخراوەکان.