هاوپەیمانی دەنگی هیوا: ژنانی کورد یاریزانی سەرەکی بوون لە بەرگری کردن

لە نێوان بەردەوامی توندوتیژی و پەرەسەندنی پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە خەڵکی مەدەنی لە سووریا، هاوپەیمانی دەنگی هیوا دژ بە توندوتیژی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوەو ڕەتکردنەوەی هەموو جۆرەکانی کوشتن و دوورخستنەوە دووپاتکردەوە و جەختی لەسەر پاراستن کردەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ژێر ڕۆشنایی ئەو پێشێلکارییانەی ئەم دواییەی جیهادیەکانی هەتەشە بەرامبەر بە دانیشتووانی گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە شاری حەلەب ئەنجامیاندا، هاوپەیمانی دەنگی هیوا دژی توندوتیژی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و توندوتیژی  لە هەموو جۆرەکانی کوشتن و سەرکوتکردن و بە ئامانجگرتنی سیستماتیکی خەڵکی مەدەنی ڕەتکردەوە، لە هەروەها توندوتیژی قبوڵ ناکرێت بەبێ گوێدانە ئەوەی کێ ئەنجامی دەدات یان ئەو بیانووانەی کە بۆ پاساوهێنانەوە بەکاردەهێنرێن.

 

ئاماژە بەوە کراوە، کە بەردەوامی پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە خەڵکی مەدەنی هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر بەهاکانی دادپەروەری و شکۆمەندی مرۆڤایەتی و تێکدانی هەر هەوڵێکی ڕاستەقینە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی دادپەروەرانە و بەردەوام بۆ قەیرانی سووریا.

 

هاوپەیمانییەکە لە ڕاگەیەندراوەکەدا تیشکی خستۆتە سەر ڕۆڵی دیار و بەرچاوی ژنانی کورد، بە نموونەیەکی پێشکەوتوو لە خەباتی مرۆیی دژ بە توندوتیژی و پەراوێزخستنی دەزانێت، هەروەها ژنانی کورد زیانلێکەوتووی بێدەنگ نەبوون، بەڵکو یاریزانی سەرەکی بوون لە بەرگریکردن لە شکۆمەندی مرۆڤایەتی و پاراستنی بەهاکانی ئازادی و دادپەروەری لە بەرامبەر توندڕەوی و توندوتیژی ڕێکخراودا.

 

هاوپەیمانی دەنگی هیوا ڕوونی کردەوە، کە خەباتی ژنانی کورد سەلماندوویەتی ئازایەتی بە ڕەگەز و جەستەییەوە نەبەستراوەتەوە، بەڵکو کردەوەیەکی هۆشیاری و ئیرادە و هەڵوێستی ڕەوشتییە، بەتایبەتی لە تاریکترین بارودۆخی ناوچەکەدا کە ئەزموونی دەکات.

 

جەخت لەوە کراوەتەوە، کە پاراستنی ژنان، داننان بە ڕۆڵی سەرەکییان و دڵنیابوون لە بەشداری چالاکانەیان لە پرۆسەکانی ئاشتیسازیدا، پایەی پێویستن بۆ هەر چارەسەرێکی سیاسی دادپەروەرانە لە سووریا، دوورخستنەوەی ژنان لە پرۆسەکانی ئاشتی بە واتای بەردەوامکردنی توندوتیژی بە شێوەی جیاواز دێت.

 

لە کۆتاییدا هاوپەیمانی دەنگی هیوا داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد کە بەرپرسیارێتی یاسایی و ڕەوشتی خۆیان ڕابگرن و بە پەرۆشەوە کار بکەن بۆ ڕاگرتنی توندوتیژی و لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی پێشێلکارییەکان و پشتیوانی لە پرۆسەکانی ئاشتی کە مرۆڤ و شکۆمەندیان لە پێشینەی کارەکانیان داناوە.

 

هاوپەیمانی دووپاتیکردەوە، کە بێ دادپەروەری ئاشتی نابێت، دادپەروەریش بەبێ شکۆمەندی نییە، سڵاوی خۆی بۆ هەموو ژنێک دووپات کردەوە کە لە بەرامبەر توندوتیژی و ستەمکاریدا بۆ ئازادی تێکۆشانیان کردووە.