هاواری ژنان... لە ئیسلامی جیهادیدا جێگایەک بۆ ژنان نییە

ژنانی کۆبانێ، لە پارێزگای فورات لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، دوپاتیان کردەوە کە پراکتیزەکردنی جیهادییەکانی هەتەشە هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە بۆ سەر داهاتوی ژنان دروست دەکات، جەختیشیان کردەوە کە ئەم گروپە بە سوپای یاسای نازانن.

بەرچەم جودی
کۆبانێ-
جیهادییەکانی هەتەشە کە ماوەی ٩ مانگە حکومەتی بەناو کاتی سووریا بەڕێوەدەبەن، بەردەوامن لە ئەنجامدانی ئەو کارانەی کە تاڕادەیەکی زۆر هاوشێوەی ئەو کارانەن کە داعش لە سەرانسەری سووریا ئەنجامی دەدەن، پێشێلکاری و هەڕەشەکانی ئەم گروپە پەرەی سەندوە، بەتایبەتی دوای ئەو کۆمەڵکوژییانەی کە دژی عەلەوییەکان و دروزییەکان لە کەناراوەکانی سووریا و سوەیدا ئەنجامیاندا.

 

ژنانی شاری کۆبانێ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هەڵوێستی خۆیان سەبارەت بە پراکتیزەکردنی جیهادیەکانی هەتەشە دەربڕی و نیگەرانی قوڵی خۆیان سەبارەت بەو مەترسیانەی لەسەر دا ژنان لە ناوچەکەدا دروست دەکەن.

 

"هیچ متمانەیەک بە حکومەتی کاتی نییە، ژنانیش لە شوێنی ڕوداوەکە دورخراونەتەوە"

نادیە حەسۆ ئاماژەی بە دژایەتییە ڕواڵەتییەکانی ناو ڕیتۆریک و سیاسەتەکانی حکومەتی کاتی سووریا کرد و وتی: گەلی سووریا بۆ ماوەی ١٤ ساڵ ڕاپەڕی و بێوچان شەڕی کرد بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی لە ڕژێمی پێشودا، هاوڵاتیانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاش بەهەمان ڕۆحی خۆڕاگری ڕوبەڕوی هێرشەکانی داعش بونەتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، بەداخەوە جیهادییەکانی هەتەشە لەماوەی ٩ مانگی ڕابردوودا هەمان پراکتیزە و عەقڵیەتی دوبارە دەکەنەوە، جارێکی دیکە هیوا و خواستەکانی گەلی سووریا و پێکهاتەکانیان تێکشکاندوە، جا چ لەسەر دەستی هەتەشە بێت یان دەسەڵاتدارانی ئێستای دەسەڵاتدار لە دیمەشق، ئەو کۆمەڵکوژی و پێشێلکاریانەی کە لە دژی عەلاویەکان و دروز لە کەناراوەکانی سووریا و سوەیدا کرا نمونەی هەرە بەرچاوی ئەم کارەن، حکومەتی کاتی سووریا لە ڕێگەی قسەکردنێکەوە کە ئاراستەی کۆمەڵگەی سووریا دەکات، خۆی بەرەوپێش دەبات، بەڵام لەسەر زەویدا بە شێوەیەکی تەواو جیاواز مامەڵە لە گەڵ سووریا دەکات، بەو پێیەی قسە و کردارەکانی لەگەڵ یەکتردا ناگونجێن.

 

نادیە حەسۆ ڕەتکردنەوەی توندوتیژیی خۆی لە بەناو سوپای نوێی سووریا ڕاگەیاند کە پێشەنگایەتی ئەو پێشەنگانە دەکەن کە دەستیان بە کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی و ژنان لە سووریا سوربووە، جەختیشی لەوە کردەوە: کە مامەڵەی ئەم دامەزراوەیە لەگەڵ ژنان بە زەوتکردنی مافەکانیان و نکۆڵیکردن لە بوونیان تایبەتمەندە، ئەم ڕێباز و پراکتیزانە مەترسییەکی ڕاستەقینە لەسەر ئێمەی ژنان دروست دەکەن، دوای چەندین ساڵ لە بەرخۆدان و ئازار و هەوڵدان بۆ ژیانێکی ئارام و هاوبەش، ئێمەی ژنان و کۆمەڵگەی سووریا بە گشتی، ناتوانین جارێکی دیکە گەڕانەوەی ژنان بۆ تاریکی یان سەپاندنی هۆشیاری جیهادی بەسەر هاوڵاتیاندا قبوڵ بکەین.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆیە زۆر گرنگە بە ڕونی هەڵوێست و بۆچونەکانمان دەرببڕین، هەروەها ئەم دەسەڵاتە لەو چوارچێوەیەش قبوڵ نەکەین، بەتایبەتی جیهادییەکانی هەتەشە، کە مافی هاوڵاتین و ژنان لە بوارە جیاجیاکاندا پێشێل دەکەن، دەبێت لەڕوی یاسایی و دادپەروەرانە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت. ئێمەی ژنان هیچ هیوا و متمانەمان بە حکومەتی کاتی نییە، بەڵکو ئێمە زۆر نیگەرانین و بە هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە بۆ سەر داهاتوی سووریا دەزانین.

 

"هەرکەسێک دان بە ئیرادەی ژندا نەنێت، ئێمە نایانناسین"

زەینەب حەسەن ئاماژەی بەوەدا: کە سووریا لەماوەی ٩ مانگی ڕابردودا شایەتی تێکچونی هەمەلایەنەی بەخۆیەوە بینیوە، کە دۆخی نالەباری وڵات بەهۆی عەقڵیەتی ڕژێمی بەعسەوە خراپتر بووە، دۆخی سووریا لە ئەنجامی سیاسەتەکانی ڕژێمی پێشودا بەشێوەیەکی بەرچاو تێکچو و گەلی سووریا بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی ڕوخانی ئەو وڵاتە بوون، بەو هیوایەی سیستەمێکی نوێ بونیاد بنێن کە ماف و بوونیان مسۆگەر بکات.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، پراکتیزەکردنی جیهادییەکانی هەتەشە و شێوازی بەڕێوەبردنی وڵاتەکەیان چارەنوسی سوورییەکانی ترسناکتر کردوە، ئێمە شاهیدی زیادبونی ئاوارەیی و زیادبونی کۆمەڵکوژی و نەبوونی ئاسایش و سەقامگیری و تاڵانی بەربڵاو و برسێتی بووین،  بڵاوبونەوەی جیهادییەکان و دانپێدانانیان وەک سوپای فەرمی ئەم دۆخەی خراپترکردوە.

 

زەینەب حەسەن وتی: هەرکەسێک دان بە ئیرادەی ژناندا نەنێت، ژنان نایان ناسن، لە دەربڕینی توڕەیی خۆی بەرامبەر بە ڕاستی ژنان لە سووریا، ئاماژەی بەوەدا، کە حکومەتی کاتی سووریا بە ڕونی دان بە ئیرادەی ژناندا نانێت و دەیکاتە حکومەتێکی خاڵی لە یاسا، ئەزمونی ژنان لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە ڕونی گرنگی ڕۆڵ و ئەرکیان لە حوکمڕانی و ڕێکوپێکیدا دەردەخات، ناکرێ سیستمی دیموکراتی و یەکسان لەسەر بنەمای یەک ڕەنگ یان ڕەگەز بونیاد بنرێت، بەڵکو ئەمە ناکۆکی و کێشەکان گەورەتر دەکات.

 

ڕونیشیکردەوە، لە وڵاتێکدا کە ژنان لە ماف و ناسنامە و ئیرادەی خۆیان بێبەش بکرێن، مەحاڵە باس لە مافی گروپەکانی دیکە بکرێت بۆ ژیان بە زمان و کولتور و ناسنامەی خۆیان، بۆیە هەر ئیدارەیەک دان بە ماف و ئیرادەی ژناندا نەنێت، ئێمە وەک ژنان ڕەتیدەکەینەوە دان بەئەواندا بنێین و بوونیان قبوڵ بکەین.

 

"جیهادیەکان بە خوێن داهاتوی سووریا لە قاڵب دەدەن"

روهلات عەبدی ئاماژەی بەوەدا: کە لە ئێستادا سووریا بە توندڕەوییەکی هۆشیارەوە بەڕێوەدەبرێت، من لە نزیکەوە بەدواداچون بۆ پێشهاتەکانی سووریا دەکەم، هەروەها کردەوەکانی جیهادییەکانی هەتەشە بە ناڕێژەیی و نائەخلاقی دەبینم بەرامبەر گەلی سووریا، بڕیار بوو ئەو گروپانە کاربکەن بۆ بونیادنانی داهاتویەک لەسەر بنەمای یەکسانی و دیموکراتی و ئازادی، بەڵام ڕاستیەکە دەریدەخات کە بەردەوامن لە ئەنجامدانی چالاکیی خێڵەکی لە ژێر پەردەی ئیسلامی جیهادیدا.

 

ڕونیشیکردەوە، لەماوەی ٩ مانگی ڕابردودا سووریا نوقم بووە لە دۆخێکی پشێوی تەواو، ئەمەش وایکردوە جیاوازیکردن لە نێوان ئەکتەرەکان یان دەستنیشانکردنی کێ پەیوەندیدارە بەوانەوە قورس بێت، جیهادییەکانی هەتەشە بێ ڕەحمانە کەمینەکان دەکەنە ئامانج و داهاتوی سووریا بەخوێنی گەلەکەی لە قاڵب دەدەنەوە.