حاڵەتێکی نوێی بێسەروشوێنبوون لە حومس مەلەفی ڕفاندنی ژنان دەهێنێتەوە پێشەوە
تۆمارکردنی حاڵەتێکی نوێی بێسەروشوێنبوونی ژنێک لە گەڕەکی سەبیلی شاری حومس، جارێکی تر مەترسی و ناڕەزایەتییەکانی سەبارەت بە ڕووداوەکانی ڕفاندنی ژنان لەو ناوچانەی لەژێر کۆنترۆڵی دەستەی تەحریری شامدان، هێناوەتەوە پێشەوە.
ناوەندی هەواڵ- لەناو زنجیرەیەک ڕفاندن و نەبوونی ڕوونی فەرمی، دیار نەمانی ژنێک لە حومس ترسی بەرزبوونەوەی ڕفاندنی ژنانی لە سووریا هەڵگیرساندەوە، کە لەلایەن جیهادیەکانی هەتەشە کۆنتڕۆڵکراون.
حومس دوای دیارنەمانی زوحا ڕزق ئەسعەد تەمەن ٣٦ ساڵ لە گەڕەکی سبیل سەرلەبەیانی ١٧ی ئایار، کە ماڵەکەی بەجێهێشت بۆ کڕینی هەندێک پێداویستی ناوماڵ، تووشی دڵەڕاوکێی زیاتر دەبێت.
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، هەموو پەیوەندییەکان لەگەڵیدا پچڕاون ڕاستەوخۆ دوای ڕۆیشتنی، تا ئێستا هیچ ڕاگەیاندراوێکی فەرمی دەرنەچووە کە چارەنووس و بارودۆخی دیارنەمانی ئەو ژنە ڕوون بکاتەوە.
پەرەسەندنی نهێنییەکانی دەوری دیارنەمانی ئەو ژنە ترسێکی بەربڵاوی لای دانیشتووانی ئەو گەڕەکە دروستکردووە، کە پشتڕاستیان کردەوە ڕفاندن و بێسەروشوێنکردنی زیاتر باو دەبێت، تەنانەت لە ڕۆژێکی ڕووناکیشدا، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕێوشوێنی ڕوون لەلایەن دەسەڵاتدارانی بەرپرسیارەوە بۆ سنووردارکردنی ئەم دیاردەیە.
دانیشتووان ئاماژە بەوە دەکەن، کە خێزانەکان لە دۆخێکی تیرۆری ڕۆژانەدا دەژین، ترس لە نەزانراوەکان بووەتە بەشێکی دانەبڕاو لە ژیانی ڕۆژانە.
دیارنەمانی زوحا ڕزق ئەسعەد لە کاتێکدایە کە زنجیرەیەک حاڵەتی هاوشێوەی ژنان و منداڵانی کچ لە ناوچە جیاوازەکانی سووریا تووشی بووە، دیاردەی ڕفاندنی ژنان بووەتە بابەتێکی سەرەکی گفتوگۆی گشتی، بەتایبەتی لەگەڵ دووبارە دەرکەوتنی ئەو ژنە ونبووانە لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا، وتیان: بە ئارەزووی خۆیان ڕۆیشتوون، سەرەڕای پێداگری خێزانەکانیان لەسەر ئەوەی کە ڕفێنراون.
شایانی باسە کە دوایین حاڵەتی ئەم حاڵەتانە حاڵەتی ئەو ژنە گەنجە عەلەوییە بوو بە ناوی بەتول عەلوش، کە لە کاتی گەڕانەوەی لە لازقیە بۆ بانیاس، دیارنەمانی کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
خێزانەکەی پشتڕاستیان کردەوە، کە ڕفێندراوە، لە کاتێکدا، باوکی ڕایگەیاندووە کە فشاری لەسەر بووە بۆ ئەوەی ڕاپۆرتی ڕفاندنەکە ڕەتبکرێتەوە، دواتر بەتول عەلوش لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەرکەوت کە حیجابێکی لەبەردایە و وتی: لە پێناو خودا کۆچم کردووە، بەڵام دەرکەوتنی لە شوێنێکی داخراودا کە کارمەندانی ئەمنی ئامادەبوون، گومانی جددی لەسەر ئازادییەکەی بۆ لێدوانی لەو جۆرە دروستکرد.
چاودێران پێیان وایە کە دووبارەبوونەوەی ئەم ڕووداوانە لەگەڵ نەبوونی ڕوونی فەرمی، کاردانەوەی لەسەر ئەو پێشێلکارییانەی ژنانە کە ڕووبەڕووی دەبنەوە دروست دەکات، هەروەها هەموو ڕووداوێکی نوێی بێسەروشوێنبوون بگۆڕێت بۆ "پرسێکی بیروڕای گشتی"، وەک ئەوەی ئەمڕۆ لە شاری حومس ڕوودەدات.