وەڵامی پەیماننامەکانی دژی گەلان: سیستمی نەتەوەیی دیموکراتیک

ڕۆزەرین بەکر، ئەندامی سەنتەری ڕۆژئاوا بۆ لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکان لە کۆنفرانسی تایبەت بە لۆزاندا وتی: پەیماننامەی لۆزان لەسەر دابەشکردنی کۆمەڵگەیە و تاکە وەڵام لە دژی پەیماننامەکە، سیستمی نەتەوەی دیموکراتیکە.

ڕۆنیدا حاجی

 

حەسەکە- کۆنفرانسی نێودەوڵەتی پەیوەست بە پەیمانی لۆزان کە لە مانگی تەمموزی ساڵی ١٩٢٣ واژۆ کرا، لە شاری حەسەکە دەستی پێکرد، کۆنفرانسەکە لەلایەن سەنتەری ڕۆژئاوا بۆ لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکان (NRLS) لە ژێر ناوی "لۆزان: ڕاستکردنەوە و چارەسەرکردنی سەقامگیری و کێشە ئەمنییەکانی ناوچەکە" بەڕێوە دەچێت.

 

لە لۆزانەوە دەستی پێکردووە: بە هێرشەکان بەردەوامە

ڕۆزەرین بەکر، ئەندامی سەنتەری ڕۆژئاوا بۆ لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکان لە کۆنفرانسی تایبەت بە لۆزاندا، باسی لەوەکرد، پەیماننامەی لۆزان، یەکێکە لە مەترسیدارترین پەیماننامەکان، دوای چەند ڕۆژێک پەیماننامەکە کۆتایی دێت، لەو ڕێکەوتنەی کە لە ٢٤ی تەمموزی ١٩٢٣ لە شاری لۆزان لە سویسرا لە نێوان لایەنە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان واژۆ کرا، کوردستان یەک بەش بوو، بە پەیمانی لۆزان دابەش کرا بۆ چوار بەش، هەر لە مێژووی خۆیەوە تا ئەمڕۆ هەموو گروپەکان بە تایبەتی گەلی کورد تووشی کۆمەڵکوژی و قڕ کردن بوون، دیارترین نموونەی ئەو داگیرکارییەی کە ئێستا لە ناوچەکانی ئێمەدا دەگوزەرێت، عەفرین و سەرێکانیی و گرێسپییە، ئێمە پەیمانی لۆزان وەک پیلانێکی پیس دەبینین کە دەوڵەتە باڵادەستەکانی سەدەی ڕابردوو بەشدارییان تێدا کردووە و ئەو پیلانگێڕییە تا ئەمڕۆش بە هەڕەشە و لەشکرکێشی و هێرش دژی گەل بەردەوامە.

 

ژنان زۆرترین کاریگەری ئەم سیاسەتە دڕندانەیەیان لەسەر بوو

ڕۆزەرین بەکر جەختی لە ئامانجی سازدانی کۆنفرانسەکە کردەوە کە پەیوەندی بە لۆزانەوە هەیە و وتی: ئامانجی سەرەکیمان لەم کۆنفرانسە ڕوونکردنەوەی ڕاستی پەیماننامەی لۆزانە، کە چۆن گەلان دابەش دەکات. دوای پەیماننامەکە دۆخی ژنان چۆن بوو؟ بێ گومان لە هەموو هێرش و کۆمەڵکوژی و شەڕێکدا ژنان زۆرترین هێرشیان دەکرێتە سەر و تووشی سەختی و چەوساندنەوە دەبن، هەر بۆیە ئەم پەیماننامەش دژی ژنان و کۆمەڵگەیە، چونکە سیستمێک جێبەجێ دەکرێت، ئەو سیستمە ژن و کۆمەڵگەی لە سروشتی خۆیان نامۆ کردووە، کۆیلایەتی، کوشتن، گرتن، ئاوارەبوون، وێرانکردنی گوند و شارەکان، هەوڵدان بۆ لەناوبردنی شوناس و زمان و بوونی نەتەوەیی هێناوەتە ئاراوە.

 

چارەسەر: نەتەوەی دیموکراتیکە

ڕۆزەرین بەکر ئاماژەی بەوەشکرد، وەک وەڵامێک بۆ سیاسەتەکانی دابەشبوون کە لە لۆزانەوە دەستیپێکردووە، تاکە ڕێگە جێبەجێکردن و پاراستنی سیستمی نەتەوەی دیموکراتیکە، کە پێداچوونەوە بەو پەیماننامانەدا بکەن و مافەکان بۆ خاوەنەکانیان بگەڕێننەوە و ستەم لە خەڵک دوور بخەنەوە، چونکە سیستمێک کە ئەمڕۆ لەناوچووە، سیستم نەتەوەی دیموکراتیکە، ئەم سیستمە ڕێگە نادات جارێکی دیکە پەیماننامەێکی لەو شێوەیە بکرێتەوە، لە دوای لۆزان و پەیماننامە و پیلانگێڕییەکانی دیکەی دژ بە گەل، ئەمڕۆ لە سایەی خەبات و یەکڕیزی گەل دەستکەوتی پیرۆز بەدیهاتووە.