منداڵان بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری تەندروستیەوە دەمرن

ژمارەی ئەو منداڵانەی پێش کاتی خۆیان لەدایک دەبن، بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری تەندروستییەوە له ئیدلب زیادیکردووە.

ئیدلب

 

لە ناوچەکانی ئیدلب، ژیانی ئەو منداڵانەی پێش کاتی خۆیان لەدایک دەبن بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری و ئامێری تەندروستی زۆر سەخت و مەترسیدارە، لە نەخۆشخانە گشتی و تایبەتەکان، ژمارەی ئەو منداڵانەی بەهۆی نەبوونی ئامێرەوە گیانیان لەدەستداوە لە زیادبووندایە، زۆرێک لە منداڵان پێویستیان بە ئامێرێکە کە بەهۆی نەبوونییەوە گیان لەدەستدەدەن.

 

"ئامێرەکان زۆر کەمن"

فەتمە ئەلعیساوی ئاماژەی بەوەکرد کچە تەمەن سێ مانگانەکەی نەخۆشی هەناسەدانی هەیە و پێویستی بە ئامێرێکە و تەنها ٢٠ ئامێر هەیە، وتی: شوێنەکە زۆر قەرەباڵغە، دەبێت شوێنێکی بەتاڵ بهێنین، دۆخی کچەکەم خراپتر دەبێت، نازانم چی بکەم، چاوەڕێی ئەوە دەکەین کە منداڵێک لەژێر ئامێرەکە دەربێت بۆ ئەوەی کچەکەم لەژێر ئامێرەکەدا دابنێن.

 

"بەهۆی نەبوونی ئامێرێکەوە منداڵەکەم گیانی لەدەستدا"

مەنال عەلی ئاماژەی بەوەکرد منداڵەکەی کە دوو مانگ پێش کاتی خۆی لەدایک بووە و هەردوو سییەکانی تەواو نەکردووە باری تەندروستی زۆر خراپ بووە، بەهۆی نەبوونی ئامێرێکەوە گیانی لەدەستداوەو وتی: سەختترین شت لە ژیاندا ئەوەیە کە مرۆڤ نەتوانێت یارمەتی منداڵەکەی بدات، ئەو منداڵەی لەبەر چاوی مرۆڤدا گیان لەدەست دەدات، مرۆڤ ناتوانێت هیچ بکات.

 

"ئامێری ژیان زۆر کەمە"

لەمیا شەعبان، پزیشکی منداڵان ئاماژەی بەوەکرد سەدان منداڵی تازە لەدایکبوو پێویستیان بە ئامێر هەیە، بەهۆی هەلومەرجی جەنگەوە، زۆرێک لە منداڵان پێش کاتی خۆیان لە دایک دەبن، بۆیە پێویستیان بە ئامێر هەیە و بەهۆی کەمبوونەوەی ئۆکسجین گیان لەدەستدەدەن، زۆرێک لە ئامێرەکانی ژیان وەک هەناسەدان، ئۆکسجین و ئامێری چاودێری خوێن کەمن، کاتێک هەر منداڵێک پێویستە لەسەر ئامێرەکان بمێنێتەوە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر بۆ مانگێک و ١٤ ڕۆژ لە حاڵەتەکانی هەوکردنی مێشک، ١٠ ڕۆژ بۆ نەخۆشییەکانی خوێن، ئەو منداڵانەی پێش کاتی لەدایکبوونیان لەدایک دەبن بۆ ماوەی ٤٥ ڕۆژ لەسەر ئامێرەکە دەمێننەوە، ئەو منداڵانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە ژیانیان لەدەست دەدەن.