لەدەستدانی ژیانی ٣٠ هەزار کەس دوای بوومەلەرزەکە ترسەکان زیاتر دەکات

هەرچەندە گەڕان بەدوای ڕزگاربووان لە ژێر داروپەردووی بوومەلەرزە وێرانکەرەکەدا بەردەوامە، بەڵام هیوای دۆزینەوەی ڕزگاربووان دوای ٧ ڕۆژ لە کارەساتەکە دەستی بە کەمبوونەوە کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

تیمەکانی فریاگوزاری و خۆبەخشەکان هەوڵێکی زۆر دەدەن بۆ ڕاکێشانی ڕزگاربووان لە ژێر داروپەردووی بیناکانەوە، لەنێویاندا منداڵان، دوای پێنج ڕۆژ لە کارەساتەکە هێشتا گەڕان بەردەوامە بە هیوای ڕزگارکردنی ژیانی کەسانێکی زیاتر.

 

ژمارەی قوربانیانی ئەو بوومەلەرزەیەی کە لە بەیانی ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوودا تورکیا و ڕۆژئاوای کوردستان، سوریا و ڕۆژئاوای کوردستانی گرتەوە بۆ نزیکەی ٣٠ هەزار کەس بەرزبووەتەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ی شوبات، هاوکات هۆشدارییەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی  ڕایگەیاند مەترسی لەسەر زیاتر لە ٥ ملیۆن کەس هەیە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە.

 

لە کاتێکدا هۆشداری دەدرێت لە داڕمانی باڵەخانە درزاوییەکانی ناوچەی ئادیامان لە دوای بوومەلەرزەکان، ئەمەش دۆخی هاوڵاتیان خراپتر دەکات.

 

لە سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان هەوڵەکان لەسەر هەڵدانەوەی تەرمەکان لە ژێر داروپەردوودا بەردەوامە، دوای وەستانی گەڕان بەدوای ڕزگاربووان، بەپێی ئەوەی بەرگری شارستانی پێشتر ڕایگەیاندبوو، هەروەها هەوڵدان بۆ داڵدەدانی هەزاران کەس هەیە کە خۆیان لە ناوەڕاستی کارەساتێکدا بینیەوە کە لەگەڵ کەمی یارمەتی و شوێنی پەناگەدا ڕوبەڕوبوونەتەوە.

 

هۆشداری نێودەوڵەتی سەبارەت بە ئەگەری بڵاوبوونەوەی هەندێک پەتا بەتایبەتی نەخۆشی کۆلێرا بەرزبووەوە، هاوکات ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دوێنێ شەممە ١١ی شوبات ڕایگەیاند کە ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بوومەلەرزە وێرانکەرەکەوە زیانیان بەرکەوتووە گەیشتووەتە نزیکەی ٢٦ ملیۆن کەس کە ١٥ ملیۆنیان لە تورکیا و باکووری کوردستانە، وە ١١ ملیۆنیان لە سوریا و ڕۆژئاوای کوردستانن، و هۆشداریشی داوە لەوەی زیاتر لە پێنج ملیۆن لەوانە لەنێو ئەو کەسانە دادەنرێت کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە، لەنێویاندا نزیکەی ٣٥٠ هەزار کەسی بەساڵاچوو و زیاتر لە یەک ملیۆن و ٤٠٠ هەزار منداڵ هەیە.

 

دوێنێ شەممە، دەروازەیەک لە نێوان ئەرمینیا و تورکیا بۆ یەکەمجار لە ماوەی ٣٥ ساڵدا کرایەوە، بەمەبەستی ڕێگەدان بە تێپەڕاندنی هاوکارییە مرۆییەکان دوای ئەو بوومەلەرزەیەی کە ناوچەکەی گرتەوە، هەروەها پێنج بارهەڵگری بە هاوکاری بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزە لە دەروازەی ئەلیکان پەڕینەوە لە پارێزگای ئیگدر.