بە پێشکەشکردنی تاجەگوڵینە شەهیدانی کۆمەڵکوژی پاریس ماڵئاواییان لێدەکرێت

لە مەراسیمێکدا شەهیدانی دووەمین کۆمەڵکوژی پاریس، لە پاریسی پایتەختی فەرەنساوە بەرەو زێدی خۆیان ماڵئاواییان لێکرا.

ناوەندی هەواڵ

 

٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، لە هێرشێکی تیرۆریستیدا بۆ سەر ناوەندی کولتووری کوردی ئەحمەد کایا لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا و هاوکاتی ١٠یەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی یەکەمی پاریس، ئامینە کارا-ئەڤین گۆیی، ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە، میر پەروەر-محەمەد شیرین ئایدن، ئەندامی بزووتنەوەی ڕۆشنبیری و عەبدوڕەحمان کزل، نیشتمانپەروەری کورد شەهیدکران.

 

ئەمڕۆ لە مەراسیـمێکی شکۆداردا شەهیدانی دووەمین کۆمەڵکوژی پاریس، لەلایەن کوردستانیان و دۆستەکانیانەوە لە ڤیلەرز لی بێل لە پاریسەوە بەرەو زێدی خۆیان ڕەوانە دەکرێن.

 

تەرمەکان کە لە نووسینگەی پزیشکی دادوەری پاریسەوە وەرگیراون، بە کاروانێکی جەماوەریی ڕەوانەی کۆشکی دی ڤیلیێرس پلاتز کران، لەوێ مەراسیمێکی شکۆدار بەڕێوەدەچیت، نوێنەری زۆرێک لە ناوەندە کوردییەکان و چالاکوانان، سیاسەتمەداران و کەسایەتی کورد لە هۆڵی مەراسیمەکەدا ئامادەن.

 

لە هۆڵی مەراسیمەکەدا ئاڵا و تاجەگوڵینەی پەکەکە-پاژک، کەژەکە-کەجەکە، تەژەکە-کەجەدەکە-ئەوروپا، تەڤ-چاند، تەژەکە-فەرەنسا و جەدەکە-فەرەنسا و وێنەی ڕێبەری گەلان، عەبدوڵا ئۆجالان دانران.

 

هەروەها لەسەر ناوی تەژەکە- کەجەدەکە-ئەوروپا، تەڤ-چاند، تەژەکە-فەرەنسا و جەدەکە-فەرەنسا، کۆنگرەی گەل، بنەماڵەی شەهیدان، سەرۆکی شارەوانی پاریس و ناوەندی دانیال میتەران وتار پێشکەشکرا و بەڵێنی درێژەدان بە خەبات و تێکۆشانی شەهیدانیان دا.

 

بەسیمە کۆنجا لەسەر ناوی تەژەکە- ئەوروپا وتارێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند، "هیچ هێزێک بەرامبەر تێکۆشانی تەڤگەری ئازادی ژنان ناتوانێت ئەنجام بەدەستبهێنێت، ئێمە بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانمان بەردەوام دەکەین".

 

بڕیارە دوای مەراسیمەکە، ئەمینە کارا بگوازرێتەوە بۆ مەخمور، میر پەروەر بۆ مووش و عەبدولڕەحمان کزل بەرەو قارس ماڵئاواییان لێبکرێت.