بەهۆی پاڵپشتییان لە ناڕەزایەتییەکان، دەسەڵاتدارانی ئێران دوو هونەرمەند دەستگیر دەکەن
بەرپرسانی ئەمنیی ئێران ئەو دوو هونەرمەندەیان بە ناوەکانی هەنگامە قادیانی و کەتایون ڕیاحی بە هۆی پاڵپشتی لە ناڕەزایەتییەکان دەستبەسەر کردووە.
ناوەندی هەواڵ
زۆرێک لە هونەرمەندان و ئەکتەرانی ئێرانی پەیوەست بوون بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی گەلی ئێرانەوە و پاڵپشتی خۆیان دووپاتکردەوە، دەسەڵاتدارانی ڕژێمی ئێران دەیان کەسیان بە تۆمەتی پشتیوانیکردن لەو ناڕەزایەتیانەی کە زیاتر لە دوو مانگە بەردەوامە، دەستگیرکرد.
دوێنێ یەکشەممە ٢٠ی تشرینی دووەم، دەزگا ئەمنییەکانی ئێران، ئەکتەری سینەمایی و تەلەفزیۆنی هەنگامە قادیانی، کە بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ کلیپێک کە لە کاتی لابردنی حیجابدا دەرکەوتبوو، پشتیوانی خۆی بۆ ڕاپەڕینی جەماوەری نیشان دا، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیا پاشان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.
وە کۆمێنتێکی نووسیوە کە ئاراستەی خەڵکی ئێران کراوە، کە تێیدا دەڵێت "ڕەنگە ئەمە دوا پۆستی من بێت، با هەمووان بزانن کە تا دوا هەناسەم لەگەڵ خەڵکم "، هەروەها بڵاویکردووەتەوە، پێنجشەممە ١٧ی تشرینی دووەم، لە پۆستێکی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیدا بڵاوکردەوە، کە تێیدا ڕژێمی ئێرانی بە "رێژیمێکی کوژەر بۆ منداڵان" وەسفکردووە.
بەگوێرەی میدیاکان، ئەو ژنە هونەرمەندە بە تۆمەتی "پشتیوانیکردن لەو ناڕەزایەتییە جەماوەرییانەی کە لە سەرانسەری ئێراندا بڵاوبووەتەوە، و پەیوەندیکردن لەگەڵ میدیاکانی دژایەتیکردنی ڕژێم" دەستگیرکراوە. ئەمە یەکەمجار نییە کە هەنگامە قادیانی دادگایی دەکرێت، چونکە پێشتر بە بیانووی پشتیوانیکردنی بۆ ناڕەزایەتییەکان لەبەردەم داواکاری گشتی بانگهێشت کرابوو.
هەروەها دەسەڵاتدارانی ئێران هونەرمەند و ئەکتەری سینەمایی "کاتایون ڕیاحی"یان بە تۆمەتی "هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی گشتی وڵات لە سەرەتای ناڕەزایەتییەکانەوە بە پەیوەندی لەگەڵ میدیاکانی دژایەتی ڕژیم" دەستبەسەر کرد، ئەو ژنە هونەرمەندە بە لابردنی حیجاب پشتیوانی خۆی بۆ ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان ڕاگەیاندبوو وەک هاوسۆزی لەگەڵ ژنانی خۆپیشاندە کە پاشان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکرا.