ڕەگەزنامەی فەخری فلۆرانسی ئیتالیا بە پەخشان عەزیزی بەخشرا
کامپەینی ئازادی بۆ پەخشان عەزیزی بڵاوی كردەوە، پەخشان عەزیزی ڕەگەزنامەی فەخری شاری فلۆرانسی ئیتالیای پێبەخشرا.

ناوەندی هەواڵ
کامپەینی ئازادی بۆ پەخشان عەزیزی لە پێگەی فەرمی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێنستاگرام لەبارەی پێدانی ڕەگەزنامەی فەخری بە پەخشان عەزیزی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە، ڕۆژی رابردوو پەخشان عەزیزی ڕەگەزنامەی فەخری شاری فلۆرانسی ئیتالیای پێبەخشرا.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەنجومەنی شاری فلۆرانسی ئیتالیا بە کۆی دەنگ پێشنیاری پێدانی ڕەگەزانامەی فەخری بە پەخشان عەزیزی پەسەند کردووە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو بڕیارە دووپاتکردنەوەی هەوڵە ماندوونەناسەکانی پەخشانە بۆ داکۆکیکردن لە مافی ژنان و منداڵانی ئاوارە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەها دەرکردنی سزای لەسێدارەدانی بە ناڕەوا ناسێندراوە،
لە ٨ی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا لەلایەن دادوەری کوژراوی ئێران عەلی ڕەزاینی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی ژنە چالاکوانی کورد پەسەند کرا.