پەیامنێرێکمان لایەن کەسانی نەناسراوەوە هەڕەشەی لێدەکرێت
پەیامنێری ئاژانسەکەمان لە حەلەب لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە هەڕەشەی لێکرا، دوای ئەوەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ چەند ژنێک کرد کە هەوڵیاندا ئەو ئازارانەی کە تووشی بوون ئاشکرا بکەن.

ناوەندی هەواڵ
دەربڕینی بۆچوون و دەرخستنی ئازارەکان بووەتە تاوان لە کۆمەڵگاکاندا پەیامنێری ئاژانسەکەمان و ئەو ژنانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵدا کردووە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە هەڕەشە و لێدانیان لێکراوە، هەروەها پەیامی هەڕەشەئامێزیش بۆ دەزگاکە نێردراوە.
لەبەر ڕۆشنایی ئەو ڕۆڵە گرنگەی ڕۆژنامەگەری لەم سەردەمەی ئێستادا دەیگێڕێت، ڕۆژنامەنووسان ڕووبەڕووی هەموو جۆرە هەراسانکردن و فشارێک دەبنەوە کە کارەکانیان سنووردار دەکات، ئەمەش بووەتە هۆی سەرکوتکردنی زۆرێک لە دەنگەکان.
هەڕەشەکان بۆ ڕۆژنامەنووسان تەنها لە نامەیەکی بێناو یان هەوڵی تۆقاندنی دەرەکیدا سنووردار نەبوو، بەڵکو ئەو ژنانەی کە لە ڕێگەی نووسینەوە دەرفەتی شکاندنی بێدەنگییان پێدرابوو، لێیان دەدرا، هەندێکی دیکەش لە ماڵەکانیان دەرکران. چونکە بەشێک لە ئازارەکانیان ئاشکرا کرد.
جگە لەوەی کە پەیامنێرەکە و ئەو ژنانەی قسەیان کردووە لەلایەن چەند لایەنێکەوە هەڕەشەیان لێدەکرێت، ئاژانسەکەمان، ئاژانسی هەواڵی ژنان، کە بەرگری لە مافەکانی ژنان دەکات و بووەتە سەکۆیەک بۆ بەرزکردنەوەی دەنگیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە ڕێگەی ئەو پەیامانەی کە لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە نێردراوە، چەندین هەڕەشەی لێکەوتەوە، کە جەوهەرەکەی ئەوە بوو، "ئەگەر ڤیدیۆکان لانەبرێن، سکاڵا لەسەرتان تۆمار دەکەین و ماڵەکەت وێران دەکەین".