غەزال ڕەسوڵی: ڕاپەڕین زۆر گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، بەڵام هێشتا ڕێگەیەکی دووری ماوە

غەزال ڕەسوڵی، داکۆکیکاری مافی ژنان ڕایگەیاند، ڕاپەڕینەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان گۆڕانکارییەکی زۆریان بەسەردا هاتووە و بە وتنی "هێشتا ڕێگایەکی دوور و درێژمان ماوە" سەرنجی بۆ خەباتی هاوبەش ڕاکێشاوە.

شەهلا محەمەدی

 

ناوەندی هەواڵ- غەزال ڕەسوڵی، داکۆکیکاری مافی ژنان، خەباتی گەل و ژنان و سیمای ڕاپەڕینی "ژن، ژیان، ئازادی"، کە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی لە ١٦ی ئەیوولی ٢٠٢٢ لەلایەن پۆلیسی ئەخلاق لە تارانی پایتەختی ئێران دەستی پێکرد، هەڵسەنگاند و وتی: زۆر شت لە ڕاپەڕیندا گۆڕاون، بەڵام هێشتا ڕێگایەکی دوور و درێژ ماوە، بە بۆچوونی من دۆخەکە لەچاو ساڵی ڕابردوودا زۆر گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، بەڵام بارودۆخەکان ئایدیاڵ نین، لەگەڵ سەرهەڵدانی شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی'، خەڵک سەرکەوتن و گوشارەکانی ئەم شۆڕشەیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا هاوبەش پێکرد، هێشتا ڕێگایەکی دوور و درێژ ماوە بۆ ئەوەی مرۆڤەکان مافی یەکسانیان هەبێت، بەڵام دەتوانرێت بڵێین دۆخەکە بەرەو باشتر دەڕوات.

 

"ئەو کەسانەی لە ئێران ڕووبەڕووی هەڵاواردن دەبنەوە، دوو جار گوشاریان لەسەرە"

غەزال ڕەسوڵی سەرنجی بۆ زوڵم و هەڵاواردن لە ئێران ڕاکێشا و وتی: ئێوە دەتوانن لە گۆشەنیگای جیاوازەوە سەیری وشەکان بکەن، بەڵام بۆ من جیاوازی نێوان ستەم و هەڵاواردن ئەوەیە کە، هەموو کەسێک ئەزموونی چەوساندنەوە دەکات، بەڵام هەڵاواردن دۆخێکی دوو لایەنەیە، کۆمەڵەیەک لە نەتەوە، ئایین، ڕەگەز، ناسنامە و هتد... بەهۆی ئەم تایبەتمەندییە جیاوازانەوە لە ژێر فشار دان، هەموومان لە جوگرافیای سیاسی ئێراندا لەژێر فشار داین، بۆ نموونە پرسی ئابووری هەموو مرۆڤەکان دەگرێتەوە، بەڵام کاتێک ژنی کورد و بەهائیی هەبن، چەند بابەتێکی دیکەی بۆ زیاد دەکرێت، ئەمەش ئەم فشارە لەسەر بەشێکی دیاریکراو زیاتر دەکات، بە واتایەکی تر کێشەی ئابووری لە هەموو بەشێکدا سەری هەڵداوە، بەڵام لە سیستان و بەلوچستان دۆخەکە زۆر جددیترە، یان دۆخی ئابووری ژنان زۆر خراپترە و ئەمەش جیاکارییە، دوو چەوساندنەوەیە کە لەلایەن ئەو گروپەوە دروستکراوە کە لە لوتکەی دەسەڵاتدایە، بەهۆی جیاوازی نێوان تاک و کۆمەڵگە.

 

"ژنان بەبێ گوێدانە نەتەوەکەیان ڕووبەڕووی جیاکاری دەبنەوە"

غەزال ڕەسوڵی جەختی کردەوە کە، ڕاپەڕین ئومێدێکی گەورەی بۆ خەڵک دروستکرد، بەڵام دەوڵەتی ئێران بە فشار هەوڵی شکاندنی ئەو هیوایە دەدات، وتیشی: لەناو ئێمەدا هیوایەکی گەورە هەبوو کە گۆڕانکاری ڕووبدات، بەڵام ئەم هیوایە بەهۆی ئەدەبیاتی فشارەوە لەناوچوو، پێموایە پێویستە ئەو هیوایانە بگەڕێنینەوە، پێویستە بگەڕێینەوە بۆ ئەو ڕاستییەی کە گۆڕانکاری هێشتا دەتوانێت ڕووبدات، هاوکاریمان بۆ بەرژەوەندی هەموومان گرنگە. کورد، بەلووچ، تورک، گیلان و ...هتد، هەروەها ژنان لەم چەند ساڵەدا زۆر چالاک بوون و توانیویانە شوێنێکی باشتر بۆ خۆیان بدۆزنەوە، باوەڕم وایە ڕێگایەکی دوور و درێژ ماوە بەڵام بە باشی دەڕوات، بێ گوێدانە نەتەوەیی، هەڵاواردن لە دژی ژنان زۆر لەیەک دەچن، بەڵام ئەم لێکچوونانە نابینین، ئەگەر بتوانین بگەینە لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش و هاوپەیمانییەک پێکبهێنین و بۆ ئامانجە هاوبەشەکان کۆببینەوە و گفتوگۆ بکەین، ئەوا دەتوانین ئەنجامێکی باش بەدەستبهێنین.