خەڵاتی شێری زێڕین بۆ یەکەم جار دەدرێتە دەرهێنەرێکی ژن

لە ٨٠مین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤێنس، خەڵاتی شێری زێڕین بەخشرایە لیلیانا کاڤانی، دەرهێنەری ئیتاڵی، بەمەش بووە یەکەم دەرهێنەری ژن ئەو خەڵاتەی پێببەخشرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی ٣٠ی ئاب چالاکییەکانی ٨٠مین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤێنس لە شاری ڤێنسی ئیتاڵیا دەستیپێکرد و تاوەکو ٩ی ئەیلوول بەردەوام دەبێت، ئەمساڵ ٩١ ساڵ بەسەر دەستپێکردنی یەکەمی خولی فێستیڤاڵەکەدا تێدەپەڕێت، جگە لە چالاکی سینەمایی، چەندین چالاکی میوزیکی، شێوەکاری، سەما و شانۆ لەخۆدەگرێت. 

 

لیلیانا کاڤانیی ٩٠ ساڵ وەک دەرهێنەرێکی ژن لە ٨٠مین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤێنس، خەڵاتی شێری زێڕینی وەرگرت، لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتەکە، وتی: نووسەر و دەرهێنەرە ژنەکان وەک پیاوان کار دەکەن، دروست نییە دەرفەتێکی دەرکەوتنیان پێنەدەین.

 

ڕووداوی فیلمەکانی لیلیانا کاڤانی بەردەوام لە چوارچێوەی مێژوویین و کارەکتەرەکانی ئاڵۆزن و لەگەڵ کۆمەڵگە لە ململانێدان.

 

ئەوە لە کاتێکدایە لیلیانا کاڤانی بووەتە یەکەم ژن ئەو خەڵاتە وەربگرێت و لە ساڵانی ڕابردوو خەڵاتەکە هەمیشە بۆ پیاوە دەرهێنەرەکان بووە.