هێرشی تاڵیبان بۆ سەر دەزگایەکی میدیایی لە نەنگەرهار

بەگوێرەی ئەو هەواڵەی کە میدیاکانی ئەفغانستان بڵاویان کردووەتەوە، هێزەکانی تاڵیبان هێرشیان کردووەتە سەر دەزگایەکی میدیایی لە نەنگەرهار و ڕێگرییان لە خوێندنی کچان کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەگوێرەی ئەو هەواڵەی کە میدیاکانی ئەفغانستان بڵاویان کردووەتەوە، بەڕێوەبەری تەلەفزیۆنی هەمیشە بەهار، هۆشداری لەبارەی هێرشێکی هێزەکانی تاڵیبان بۆ سەر دەزگاکەی بڵاوکردەوە.

 

بەرنامەیەکی پەروەردەیی کە بۆ فێرکردنی ٩ کچ و ١٣ کوڕ لە دەزگاکەدا دروستکرابوو، لەلایەن تاڵیبانەوە هێرشی کرایە سەر و لە کارمەندەکان درا، کچانی بەشداربووی بەرنامەکەش بۆ شوێنی مەبەست دەرکران.

 

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە ماوەی دوو ساڵدا کە تاڵیبان کۆنتڕۆڵی ئەفغانستانی کردووە، سەرەڕای ناڕەزایەتی چالاکانی مافی ژنان لە دژی سیاسەتە دژە ژنەکان، تادێت کۆت و بەند بەسەر هاوڵاتیان و بەتایبەت ژناندا دەسەپێنرێت و لە مانگی ڕابردووشدا تاڵیبان فەرمانی داخستنی ئارایشتگاکانی ژنانی دەرکرد، کە کاردانەوەی توندی لەلایەن ژنانەوە لێکەوتەوە.