عێراق، ڕێژەی بێکاری ژنان دوو هێندەی بێکاری پیاوانە

بەپێی ئاماری ساڵی ٢٠٢٢ی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ڕێژەی بێکاری لەناو ژناندا لە عێراق ٪٢٨.٢ دەبێت.

ناوەندی هەواڵ

 

وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ئاماری ساڵی ٢٠٢٢ی ڕێژەی بێكاری لەناو ژنانی عێراقدا بڵاوكردەوە، بەو پێیە لەناو وڵاتانی عەرەبیدا عێراق لە پلەی دووەم دایە، بەشێوەیەك ڕێژەی بێكاریی ژنان لەعێراق گەیشتووەتە ٢٨.٢٪، ئەمەش دوو هێندەیە لەچاو ڕێژەی بێكاری لەناو پیاوان لە عێراقدا كە ڕێژەکە ١٤.٧٪ە.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئوردن پلەی یەكەمی ڕیزبەندییەكەی گرتووە و زۆرترین ڕێژەی بێكاریی ژنانی هەیە لەناو وڵاتانی عەرەبیدا، كە ٣١.٧٪ بووە، سعودیەش پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە، لە تونس ٢٠.١٪ بووە و لە میسر ١٩.٣٪.

 

وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە مانگی تەمموزی ساڵی ڕابردوو ڕێژەی بێكاری لە عێراق ڕاگەیاند، ١٦.٥٪ بووە، كە بۆ هەر پێنج كەسێك یەك كەس بە بێكارە.