بە نهێنی خوێندکاران فێری بەرەنگاربوونەوەی تاڵیبان دەکرێن

بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکان لە هەرات بە نهێنی پەروەردە و فێرکردن بە کچان دەڵێنەوە و دژی بڕیارەکانی تاڵیبان و ستەمکارییەکانیان دەوەستنەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

میدیاکانی ڕەخشانە لە ڕاپۆرتێکدا باسیان لە ڕاهێنانی نهێنی قوتابیانی کچ لە قوتابخانەیەکی ئەهلیدا کردووە، بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، قوتابخانەیەکی ئەهلی لە هەرات بە نهێنی قوتابخانەکەیان بۆ کچان بە کراوەیی هێشتووەتەوە، ئەمەش دوای قەدەغەکردنی خوێندنی ژنان لە سەرووی پۆلی شەشەمەوە بوو لەلایەن تاڵیبان.

 

لە ڕێگەی ئەم بڕیارە بوێرانەیە، لە ماوەی ساڵ و نیوێکی ڕابردوودا ٢٠٠ قوتابی کچ توانیوویانە لە پۆلەکانی ٧ تا ١٢ بخوێنن، بۆ ئەوەی بتوانن درێژە بە خوێندن بدەن، خوێندکارەکان بەبێ یەکپۆشی و یەک لە دوای یەک دەچنە ناو بینای قوتابخانەوە بۆ ئەوەی تاڵیبان هەست بە کارەکانیان نەکات.

 

یەکێک لەو خوێندکارانە ڕایگەیاندووە کە سەرەڕای ترسی هەموو ڕۆژێک، دڵخۆشە بە چوون بۆ قوتابخانە، خوێندکارێکی دیکەش دەڵێت: ئەگەری ئەوە هەیە تاڵیبان لە هەر ساتێکدا هێرش بکاتە سەر قوتابخانەکەمان و بەرپرسانی قوتابخانەکە و مامۆستایان دەستگیر بکەن. بەڵام لەم کاتەدا ئەم بوێرییە پێویستە.

 

بەرپرسانی ئەم قوتابخانەیە وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە ئاگاداری دەرئەنجامەکانی ئەم کارەن، جەختیان لەسەر بوێری و وەستانەوە دژی ستەم کردەوە،  هانی قوتابخانەکانی دیکەش دەدەن و داوایان لە بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکان کرد کە سەر بۆ زوڵمی تاڵیبان دانەنەوێنن.