وەزیرێکی ئەندەنوسیا هەوڵی زیادکردنی بەشداریە پیشەگەرەکانی ژنانی گەنج دەدات

بینتانگ پۆسپایۆگا، وەزیری تواناسازی ژنان و منداڵپارێز بانگهێشتی ژنانی گەنجی کرد بۆ زیادکردنی بەشدارییان لە بواری پیشەگەرێتی بۆ باشترکردنی بەشداری ژنان لە بواری ئابووریدا.

ناوەندی هەواڵ

 

بینتانگ پۆسپایۆگا، وەزیری تواناسازی ژنان و منداڵپارێز لە لێدوانێکیدا وتی: ئێمە وەزارەتی تواناسازی ژنان و منداڵپارێز هەموو ئەو دەستپێشخەرییانە بەرز دەنرخێنین کە لەلایەن لایەنە جیاوازەکانەوە بۆ بەهێزکردنی ژنان دەدرێت کە بۆ مەبەستی چاکبوونەوەی ئابووری ئەنجامی بدەین.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە هەوڵەکە ئەوەیە ژنانی گەنج ئامادە بکەن لە داهاتوودا لە ڕووی ئابوورییەوە سەربەخۆ بن و بتوانن بەشداری بکەن لە پێشخستنی ئابووری وڵات، چونکە بەشداریی یەکسان لە ژنان و پیاوان لەهەموو سێکتەرەکاندا کلیلی پێشکەوتنی نەتەوەیەکە، هەرچۆنێک بێت هێشتا نایەکسانی لە بەشداری ژناندا هەیە، بە تایبەتی لە کەرتی ئابووریدا.

 

بەپێی ئامارەکانی ئەندەنوسیا، کۆی دانیشتوانی ژن لەو وڵاتە دەگاتە ١٣٣ ملیۆن، لە کۆی ٢٣٧ ملیۆن ئەندەنوسی، ٪٥٣.٦ی ئەم ژمارەیەش لە ژنانی تەمەن بەرهەمهێنراو پێکدێت.

 

بینتانگ پۆسپایۆگا وتی: هەوڵەکانی تواناسازیی ژنان لە کەرتی کارپێکردنیدا لەلایەن کارگێڕیی وەزارەتەوە ئەنجامدراوە، لە نێویشیاندا، لە ڕێگەی جێبەجێکردنی بەرنامەی ژندۆستی و گرنگیدان بە منداڵانی گوند و شارەدێکان.

 

ئاماژەی بەوەشکرد ئەو لە ١٥ پارێزگا و ٢٩ شار و شارۆچکە هاوکاری ڕێکخراوە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگەی کردووە، لە بەڕێوەچوونی ڕاهێنانی پیشەکاریی و پێشەنگایەتی ژنان، ڕاشیگەیاند، پێشبینی دەکرێت تواناسازیی ژنان لە کەرتی کارگوزاری بە تێڕوانینی جێندەرییەوە بتوانێت پشتگیری لە ژنانی بازرگان و بازرگانییە نوێخواز و بەردەوامەکان بکات.