توێژینەوەیەک ئاشکرایدەکات کۆرۆنا دروستکراوە

بە پێی توێژینەوەیەكی نوێ، ژمارەیەك زانای ئەڵمانی جەخت لەوە دەكەنەوە كە ٩٩.٩٪ ڤایرۆسی كۆرۆنا لە تاقیگەدا دروستكراوە.

ناوەندی هەواڵ


سەبارەت بە توێژینەوەکە و دەرخستنی ئەو ڕاستییە، ڤالەنتین پڕۆتیل یەكێك لە بەشداربووانی توێژینەوەكە كە دكتۆرای لە زانستی بەرگری جەستەدا هەیە، ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو ئەنجامەی دەستیان كەوتووە دەیسەلمێنێت كە ڤایرۆسی كۆرۆنا ٩٩.٩٪ لە تاقیگەدا دروستكراوە و گۆڕدراوە، بۆیە بڕوایان وایە ڤایرۆسەكە بە ئەنقەست دەستكاری كراوە.


ڕوونیشیكردووەتەوە، ئەو شێوازانەی لە دروستكردنی ڤایرۆسەكەدا بەكارهێنراون هەمان ئەو ڕێگایانەن كە لە تاقیگەكانی تایبەت بە دروستكردنی ڤایرۆسی بەكاردەهێندرێن، ڕۆژانە ئەو ڕێگایانە لە كارەكەیدا بەكاردەهێنێت بەڵام ئەوان بۆ گەشەپێدانی ڤاكسینە پڕۆتینییەكان بەكاریدەهێنن، بەهیچ شێوەیەك زیانی نییە و بۆ چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی بەرگری جەستە بەكاریدەهێنن.


پڕۆتیل جەختی لەوەش كردووەتەوە، ئەوەیان بۆ دەركەوتووە كە بۆهێڵی ڤایرۆسی سروشتی بەشێوەیەكی هەڕەمەكی بەناوچەكاندا دابەشدەبن، بەڵام ڤایرۆسی دەستكرد شێوازێكی دیاریكراویان هەیە، بەهەمان شێوە كۆرۆناش شێوازێكی دیاریكراوی هەیە كە لە ڤایرۆسەكانی تری هاوشێوەی خۆی ناچێت.

 

لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی چین بڵاوبووەوە و دواتر گواسترایەوە بۆ وڵاتانی دیکە و لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ کەرەنتین لە تەواوی وڵاتانی جیهان بە مەبەستی خۆپارێزی ڕاگەیەندرا، تا ئێستاش ڤایرۆسەکە بوونی هەیە.