گیان لەدەستدانی بومەلەرزەکەی باکوری کوردستان و تورکیا بۆ ١٧ هەزار و ٦٧٤ کەس بەرز بووەوە

فوئاد ئۆکتای جێگری سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند، کە ژمارەی گیان لەدەستدانی بومەلەرزەکەی ٦ی شوبات، بەرزبووەوە بۆ ١٧ هەزار و ٦٧٤ کەس.

ناوەندی هەواڵ

قوربانیانی بومەلەرزەکەی ٦ی شوبات کە یەک بەدوا یەک و بەپلەی ڕێختەری جیاواز ١٠ شاری باکووری کوردستان و تورکیای هەژاند، تا دێت لە زیادبووندایەو ژمارەی گیان لەدەستدان و برینداران لەگەڵ هەر گەڕان و ڕزگارکردنێک زیاد دەکات.

 

بەپێی لێدوانی فەرمی ئەم دواییانە، ژمارەی گیان لەدەستدانی بوومەلەرزەکە بەرزبووەوە بۆ ١٧ هەزار و ٦٧٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش بۆ ٧٢ هەزار و ٨٧٩ کەس بەرزبووەوە.