گوڵستان فەرحان: ژنان ڕۆڵێکی گرنگیان لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆدا هەبوو

گوڵستان فەرحان، ئەندامی بەڕێوەبەریی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەلێت: ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان سەرکەوتنی زۆریان بەدەستهێناوەو ڕۆڵی ژنان لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کلیلە.

نەغم چاچان

 

حەسەکە- لەگەڵ پێکهاتەکانی هەوڵە ئەمنییەکان، ڕۆڵی ژنان لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆدا وەک بەردی بناغەی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری سەریهەڵداوە، ژنان ژیانی خۆیان لە هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی ئەمنی و مەیدانی لەگەڵ پیاوان سەلماندووە و بە شێوەیەکی کاریگەر بەشدارییان لە پاراستنی کۆمەڵگە و چارەسەرکردنی کێشە جیاوازەکانی ئەمنیان کردووە، بوونی ئەوان لەم بوارەدا هەنگاوێکی گرنگە بەرەو زیادکردنی بەشداری کۆمەڵگە و گەیشتن بە سیستەمێکی ئەمنی گشتگیرتر و کاریگەرتر.

 

گوڵستان فەرحان، یەکێکە لە ئەندامانی بەڕێوبەریی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ  سەبارەت بە ڕۆڵی ژنان لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد، وتی: کۆمەڵگەکان بە بوونی ژنان بونیاد دەنرێن و ژنان دەتوانن وڵات و کۆمەڵگە بپارێزن و ئاشتی لەگەڵ پیاوان بڵاو بکەنەوە، کە ئەمەش ڕۆڵێکی سەرەکی و بنەڕەتییە، کاتێک ژنان بۆ یەکەمجار پەیوەندییان بە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆوە کرد، هەندێک سەختی لاوازی هەبوو، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات و مەشقی بەردەوام، ژنانی ئەمڕۆ ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆدا، بەهۆی ئەمەوە پەیوەندی ژنان لەگەڵ کۆمەڵگە پتەوتر بووە و ژنان بوونەتە سەرکردەی کۆمەڵگە

 

”کۆمەڵگە بەبێ ژن دروست نابێت”

گوڵستان فەرحان سەرنجی بۆ گرنگی ژنان ڕاکێشا لە بەشداریکردن لە سەقامگیری و ئاسایشی کۆمەڵگە و وتی: کە ئەمە پرسێکی سەرەکییە، هۆکاری ئەم بۆچوونەی بەم قسانەی خوارەوە دەربڕی، کاتێک کێشەیەک بۆ ژنان دروست بوو، بێگومان ژنێک لە کۆمەڵگەدا یارمەتی دەدات و چارەسەرێک بۆ کێشەکەی دەدۆزێتەوە، ژنان دەتوانێت مافە ڕەگەزییەکانی خۆیان بپارێزن، کە پێشێل کراوە، بەبێ ژن کۆمەڵگە ناتوانرێت بونیاد بنرێت، هەندێک کۆمەڵگە بیرۆکەی بەشداریکردنی ژنان لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆدا قبوڵ ناکەن، هەروەها نایانەوێت ژنان کاری سەربازی بکەن و چەک هەڵبگرن، ژنان دەست بە دەست لەگەڵ پیاوان لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کاردەکەن و کۆمەڵگە دەپارێزن.

 

”ئێمە دەستبەرداری ڕۆڵی پێشەنگی خۆمان نابین”

گوڵستان فەرحان باسی لەوەشکرد، ئەنتیگراسیۆنی دیموکراتیک جێبەجێ دەکرێت، بۆیە پێویستە ژنان خۆیان ڕێکبخەن و ئامادەیی خۆیان نیشان بدەن و مافەکانیان بەدەستبهێنن، وتی: چیتر ژنان نابێت توندوتیژی قبوڵ بکەن، چونکە ئەمڕۆ ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان بوونەتە بڕیاردەر و بوونیان هەیە، ئەنتیگراسیۆننێکی دیموکراتیک جێبەجێ دەکرێت، ئێمە لە خەباتداین دژی حکومەتێک کە بە هیچ شێوەیەک ژن قبوڵ ناکات، بەڵام وەک ژنان لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و لە هەموو بوارەکاندا دەستبەرداری ڕۆڵی سەرەکی خۆمان نابین، دوای ئەوەی تێکەڵ بە حکومەت بووین، بۆ ئەوەی ماف و بوونی ژنان لە هەموو بوارەکاندا دەستەبەر بکەین، پێویستە خۆمان بەهێزتر بکەین و خەباتمان زانستیتر بکەین.

 

”شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان دەرفەتێکی گەورەی بۆ ژنان لە کۆمەڵگەدا کردەوە”

گوڵستان فەرحان دووپاتی کردەوە، کە ژنان پێشەنگەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان بوون، هەروەها شۆڕش دەرفەتی بۆ ژنان ڕەخساندووە کە لە هەموو بوارەکاندا خۆیان دەرببڕن، هەروەها بۆ ئەوەی ژنان دەسەڵاتی بڕیاردانیان هەبێت، لە کۆتایی هەڵسەنگاندنەکانیدا سەرنجی بۆ ئەم خاڵانە ڕاکێشا و وتی: وەک هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەبێ تا کۆتایی پشتیوانی هەموو ژنان بکەین و دەستکەوتەکانی شۆڕشی ژنان بپارێزین، ژنان لە شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان بۆ ماوەی ١٥ ساڵە سەرکەوتنی زۆریان بەدەستهێناوە، سەرەڕای فشارو هێرش و پێشێلکارییە بەردەوامەکان و تێڕوانینە نەریتییەکانی کۆمەڵگە، ژنان لە بواری سەربازی و لە سیستمی هاوسەرکردایەتی و لە هەموو بوارەکاندا خۆیان نیشانداوەو جێپەنجەی خۆیان لەسەر مێژووی سووریا بەجێهێشتووە.