گۆڤاری تروسکە خەڵاتی باشترین وتاری پێشکەش کرد
لە مەراسیمێکدا گۆڤاری تروسکە خەڵاتەکانی پێشبڕکێی هزری ژنانی پێشکەشکرد و باشترین وتار هەڵبژێردرا.
ناوەندی هەواڵ
ئێوارەی ئەمڕۆ لە سەنتەری هاوبەشی ناوەندی ڕەهەند و کتێبخانەی ڕۆمان لە شاری سلێمانی، گۆڤاری تروسکە خەڵاتی یەکەمین پێشبڕکێی هزری ژنانی دابەشکرد، کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەستی بە کۆکردنەوەی وتار کردووە، لەو ماوەیەدا ٥٠ وتار کۆکرایەوە و لە لایەن لیژنەی هەڵسەنگاندنەوە باشترین ١٠ وتار هەڵبژێردرا.
لە مەراسیمەکەدا ئەندامی دەستەی نوسەرانی گۆڤاری تروسکە سنور کەریم، داوای کرد هەمووان هەماهەنگ بن و سەرجەکانیان دەرببڕن، بۆ ئەوەی ئەمە ببێتە سەرەتایەک بۆ پێشخستنی تواناکانی ژنان و لەم جۆرە چالاکییانە نەوەستین.
خەڵاتی یەکەمی پێشپبڕکێکە بەخشرایە نوسەر و چالاکوان سارا مەجید لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان و وتارەکەی وەک بەهێزترین وتاری پێشبڕکێکە هەڵبژێردرا.
براوەی خەڵاتەکانی باشترین ١٠ وتار:
خەڵاتی یەکەم: سارا مەجید
خەڵاتی دووەم: مژدە عەلی
خەڵاتی سێیەم: ساکار عەبدوڵا
خەڵاتی چوارەم: خێڵان محەمەد
خەڵاتی پێنجەم: شاناز ئیسماعیل
خەڵاتی شەشەم: ئاڤان جەلال
خەلاتی حەوتەم: ئەڤین ڕواندوز
خەڵاتی هەشتەم: شیاو محەمەد
خەڵاتی نۆیەم: سیڤان بەهادین
خەڵاتی دەیەم: سازان فەرهاد
لە کۆتایی ڕێوڕەسمەكەشدا، سارا مەجید، نووسەری بەهێزترین وتاری پێشبڕکێکە، وتارەکەی خوێندەوە کە بەناونیشانی “ژنانی ئازادیخواز دەبنە هەواڵنێر” لەبارەی جیاوازییکردنی ڕەگەزیی و بە سەنتەرکردنی پیاو و تێکۆشانی ژنانی ئازادیخواز لەبەردەمیدا نووسیبووی.
ت.پ