گردبوونەوەی ئازادی و دیموکراسی بە دروشمی 'ژن-ژیان-ئازادی' بەڕێوەچوو

بە بەشداری هەزاران کەس گردبوونەوەی "ئازادی و دیموکراسی'، لە ئەستەنبوڵ بەڕێوەچوو، هاوڵاتیان داوای ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلانیان دەکرد.

ناوەندی هەواڵ

 

هەزاران کەس بەشداریان لە گردبوونەوەی "ئازادی و دیموکراسی' کرد، کە لە گۆڕەپانی ئەسەنیورتی ئەستەنبول بەڕێوەچوو، ئەم گردبوونەوەیە لەلایەن ڕێکخستنی ئیستەنبوڵی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان، دەم پارتی، ڕێکخرا.

 

گردبوونەوەکە بە مەبەستی پشتیوانی لە "ڕێپێوانی گەورەی ئازادیی" و داواکاری بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان بەڕێوەچوو، ئەمەش لە پای ئەوەی ماوەی ٣٥ مانگە هیچ زانیارییەک لە بارەیەوە نازاندرێت.

 

هەزاران کەس بە ئاڵا، ڕەنگەکانی سەوز، سور و زەردیان بەدەستەوەبوو وە لە گۆڕەپانەکەدا بوون، لە شوێنی گردبوونەوەکە جۆش و خرۆشی زۆر هەبوو، ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان بە جلوبەرگی کوردییەوە بەشداری گردبوونەوەکە بوون.

 

هاوڵاتییان بە دروشمی 'ژن-ژیان-ئازادی' و 'بژی بەرخۆدانی زیندانەکان' بەشداربوون و بەردەوام دروشمەکانیان دەوتەوە، بەشداربووان تەنها لە ئەستەنبوڵەوە نەبوون بەڵکو لە ٣٩ ناوچەی ئەستەنبوڵەوە هاووڵاتییان دەهاتنە گۆڕەپانەکە.