گەریلاکانی پژاک ڕۆژبوونی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دامەزراندنی پژاکیان پیرۆز کرد

گەریلاکانی پژاک لە چیا سەرکەشەکانی کوردستانەوە، بە چاندنی ژمارەیەکی زۆر لە نەمام، ٤ی نیسان، ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ساڵیادی دامەزراندنی پژاکیان پیرۆز کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

بە بەشداری ئەمیر کەریمی، هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان "پژاک" و زەینەب خۆراسان، ئەندامی ئەنجوومەنی پژاک، پۆلێک لە گەریلاکانی پژاک بە هەڵمەتی ژینگەیی بە چاندنی چەندین نەمام، ٤ی نیسان، ٧٧ـەمین ساڵڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەری گەولی کورد عەبدوڵ ئۆجالان و ٢٢ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پژاکیان پیرۆز کرد.

 

لە چالاکییە ژینگەییەکەدا، پاش ئەوەی گەریلاکان بە جۆشەوە، بە هەڵگرتنی وێنەی ڕێبەرو هەڵکردنی ئاڵای پژاک و وتنەوەی دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێت"، نەمامەکانیان چاند،  ئەمیر کەریمی، هاوسەرۆکی پژاک وتەیەکی پێشكەش کرد و تێیدا ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ساڵیادی دامەزراندنی پژاکی لە ڕێبەرو گەلی کوردی وڵاتپارێز و گەریلاکانی ئازادیی پیرۆز کرد و وتی: ٤ـی نیسان ڕۆژی ژیانی ئازاد و ژیانەوە و ڕۆژی پژاکە.

 

هەر لە چالاکییەکەدا بەشێک لە گەریلاکان قسەیان کردو بە پیرۆزکردنی ٤ـی نیسان لە گەلی کورد و بنەماڵەی شەهیدان، گوزارشتیان لە پێداگری خۆیان بۆ تێکۆشانی ئازادی لەپێناو ژیانێکی ئازاد دووپات کردەوەو وتیان: ٤ی نیسان، ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ و ژیانەوەی گەلی کوردە.

 

چالاکییەکە بە هەڵپەڕكێی گەریلاکان کۆتایی هات.