گروپی ئاسۆی نوێ: دەیانەوێت سێکتەری تەندروستی بەرەو کەرتی تایبەت ببەن
گروپی ئاسۆی نوێ بە دروشمی (بازرگانی بە نەخۆشخانەی هیوا ڕەفتارێکی نائەخلاقییە و بە توندی شەرمەزاری دەکەین) لە بەردەم نەخۆشخانەی هیوا گردبوونەوە، داوایان کرد ڕێگا بە تایبەت کردنی نەخۆشخانەکە نەدرێت.
سلێمانی
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گروپی ئاسۆی نوێ لەبەردەم نەخۆشخانەی هیوا لە پارێزگای سلێمانی دژی ئەو هەوڵانەی بۆ بەتایبەتکردنی نەخۆشخانەکە دەدرێت، گردبوونەوە، دواتر کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیان ئەنجامدا.
لە کۆنگرەکەدا نەورۆز فازڵ، ئەندامی گروپەکە ڕایگەیاند، دەسەڵاتداران وەک مافیایەک ئابوری بەڕێدەکەن، دەیانەوێت سێکتەری تەندروستی بەرەو کەرتی تایبەت ببەن، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی بەهەزاران نەخۆشی توانای چارەسەرکردنی نەخۆشییەکەی نەبێت.
داواشیان کرد، نەخۆشخانەی هیوا، کە هیوایەکە بۆ هەموو شارەکانی عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە جدی هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانی بدات، نەک تەنها بە ڕوکەش و کاتی کێشەی نەخۆشخانەکە چارەسەربکات.
وە داواشیان لە هاوڵاتیان و خەڵکی خەمخۆری شاری سلێمانی کرد، تا بکەونە خزمەتی نەخۆشخانەکە بکەن و هاوکارییان بکەن، وە دژی سیاسەتی فرۆشتنی موڵکی گشتی ببنەوە.
ت.پ