دانیشتنی دادگای ڕۆژنامەوان نورچەن یاڵچین دواخرا
دانیشتنی دادگاییکردنی ڕۆژنامەوان نورچەن یاڵچین ئەنجامدرا و دانیشتنی دووەم بۆ ٢٩ی ئەیلول دواخرا.
ئامەد
لە چوارچێوەی لێپرسینەوە دەربارەی کۆمەڵەی ژنانی ئامەد، دۆسیە بۆ ڕۆژنامەوان نورچەن یاڵچین بە بیانووی "ئەندامبوون لە ڕێکخستن" و "بانگەوازی بۆ ڕێکخستن" کرابووەوە.
لە ٤ـەمین دانیشتنی دادگا بۆ دۆسیەی نورچەن لە ٩ـەمین دادگای تاوانی قورس لە ئامەد ە ئامادەبوونی نورچەن و پارێزەرەکەی بەڕێوەچوو، سەرەتا داواکاری گشتی کۆماری ئامەد داوای کرد دۆسیەی کۆماری ئامەد لەو کەیسەدا بخوێنێتەوە.
دەستەی دادوەری بڕیاریاندا پێداچوونەوە بۆ دۆسیەکە بکرێت و دانیشتنی داهاتووش بۆ ٢٩ی ئەیلول دواخرا.
ت.پ