گەنجێکی ١٥ ساڵان بە حەبی برنج خۆی دەکوژێت
ژنێکی گەنجی ١٥ ساڵ لە شاری تایباد بە خواردنی حەبی برنج کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ژنێکی گەنجی ١٥ ساڵ لە شاری تایباد بە خواردنی حەبی برنج کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، هاوسەرگیری پێشوەختەش هۆکارە بۆ زیادبوونی خۆکوشتن و ئالودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکانەوە لەلای ژنانی گەنج.
ناوەندی هەواڵ
بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەکانی ئێران، ئەمڕۆ ژنێکی گەنج کە تازە هاوسەرگیری کردووە لە تایباد-ی سەر بە پارێزگای خۆراسان، بە خواردنی حەبی کیمیایی برنج کە بۆ خۆراکی کشتوکاڵی بەکاردێت، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، تا ئێستاش هۆکاری خۆکوشتنەکەی نەزانراوە.
زیادبوونی هاوسەرگیریی پێشوەختە و هاوسەرگیری زۆرەملێ بۆ ژنانی گەنجی خوار ١٨ ساڵ و خۆکوشتنی ئەو ژنانە، ئاماژەن بۆ گەورەیی ئەو تراژیدیایەی بەسەریاندا دێت و کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی دەروونی و جەستەیی گەنجان دروستکردووە.
هاوسەرگیری پێشوەختە زیانی دەروونی بە گەنجان گەیاندووە و زیادبوونی خۆکوشتنەکان لەو دایکانەی کە سکیان هەیە و لە خوار ١٨ ساڵەوەن زیاد کردووە.
تەڵاق دان، خۆکوشتن، ئالودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان، دوورکەوتنەوە لە خوێندن و زیادبوونی هەژاری لە هۆیەکانی هاوسەرگیری پێشوەختەن.
ت.پ