گەنجانی عەفرین دژی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کۆبانێ لێدوانیان دا

تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ و یەکێتی ژنانی گەنجی هەرێمی عەفرین دژی بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کۆبانێ ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و ئەو هێرشەیان شەرمەزارکرد.

شەهبا

 

ڕۆژی ٢٥ی کانوونی یەکەم دەوڵەتی تورک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان خانوویەکی مەدەنیی لە کۆبانێ تۆپباران کرد، لە دژی ئەو بۆردوومانە تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ و یەکێتی ژنانی گەنجی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لێدوانێکیان دا و هەڵوێستی خۆیان لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان دەربڕی، بەیاننامەکە لە کامپی سەردەم لە ناوچەی ئەحداس لە کانتۆنی شەهبا دەرکراوە، ئەندامانی تەڤگەری گەنجان، یەکێتی ئێزدیان و کۆنگرەی ستاری هەرێمی عەفرین ئامادەبوون.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، کە ئەندامی گەنجانی هەرێمی عەفرین بەناوی فەریدە حەج عەبدۆ خوێندرایەوە، بەم شێوەیەیە:

دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر ساڵانێکە هێرش دەکاتە سەر خاکی کوردستان خاک و سروشت و کلتور و وڵاتمان بە جینۆسایددا تێدەپەڕێت ماوەی نزیکەی هەشت مانگە لە زاپ و ئاڤاشین و مێتینا لە دژی ئەو سیاسەتە بەرخۆدان دەکەن و ئەم بەرخۆدانە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەری گەیاندە ئاستی شکست و هێرشدەکاتە سەر ڕۆژئاواو شەنگال بۆ ئەوەی شکستەکەی بشارێتەوە، بەئامانجگرتنی گەلی نیشتمانپەروەر ویستی ئەوەیە کە ئیرادەی گەل لەناوببات، بەڵام وەڵامی گەل بەرهەڵستی بوو، لەم دواییانەدا دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر کۆبانێ و ئەو هێرشەش بە هاوکاری هێزە نێودەوڵەتییەکان ئەنجامدرا کۆبانێ بەهەزاران گەنجی خۆی کردووەتە قوربانی بۆ پاراستنی بەها مرۆییەکان بەبێ دوودڵی و ئێستا مرۆڤایەتی بێدەنگە لەتەقینەوەکانی کۆبانێ، لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا شەهید و بریندار هەیە ئەم هێرشە بەئامانجی شکاندنی دەسەڵاتی کۆمەڵگا ئەنجامدرا وەڵامی گەنجان بۆ هێرشە داگیرکارییەکان هەمیشە بەرخۆدان و تۆڵەسەندنەوە بووە، ئێمە وەک بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ و یەکێتی ژنانی گەنجی هەرێمی عەفرین جارێکی دیکە ئیدانەی تۆپبارانکردنی کۆبانێ دەکەین، بانگەوازی ئێمە بۆ هەموو گەنجانی ئازاد ئەوەیە کە هەستینەوە و کاتی تۆڵە سەندنەوە هاتووە.

 

بەیاننامەکە بە دروشمی "بژی بەرخۆدانی کۆبانێ" کۆتایی هات.