گەلی قامیشلۆ: بەئامانجگرتنی هێزەکانی هەسەدە هێرشێکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئیرادەی گەل
لەناو هەلومەرجی هەستیاری سیاسی و ئەمنی ڕۆژئاوای کوردستاندا، گەلی قامیشلۆ دووپاتیان کردەوە، کە بەئامانجگرتنی هێزەکانی هەسەدە هێرشێکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئیرادەی گەل و پرۆژەی خۆبەڕێوەبردن، کە وەک پارێزبەندییەک لە بەرامبەر ئاژاوەگێڕی و تیرۆردا کاری کردووە.
قامیشلۆ
لە دیمەنێکدا کە ڕەنگدانەوەی پشتیوانی قووڵی گەلە بۆ هەسەدە، شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان شایەتحاڵی گردبوونەوەیەکی گەلی بەرفراوان بوو بۆ پشتیوانی هەسەدە لە حەسەکە، ئەم کۆبوونەوەیە وەڵامێک بوو بۆ پەرەسەندنی هێرشەکانی چەتەکانی هەتەشە و تورکیا و هەوڵە بەردەوامەکانیان بۆ تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە.
دانیشتوانی قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان لە ٢٤ی کانوونی دووەم لە کۆبوونەوەیەکی گەورەی گەلدا بۆ پشتیوانی لە هێزەکانی حەسەکە و ڕەتکردنەوەی خۆیان بەرامبەر بە بەردەوامی هەڕەشەکان لە دژی هێزەکانی حەسەکە لەلایەن چەکدارانی هەتەشەوە دەربڕی، بەشداربووان جەختیان لەوە کردەوە، کە ئەم یەڤگەری گەلە کاردانەوەیەکی زوو تێپەڕ نییە، بەڵکو دەربڕینێکی ڕوونی هۆشیاریی بەکۆمەڵ و ئیرادەیە بۆ پاراستنی ئاسایش و دەستکەوتەکانی هەرێم.
خۆپیشاندەران پانکارتیان بەرزکردەوەو دووپاتیان کردەوە، کە هەسەدە نوێنەرایەتی ئەو هێزە شەرعییە دەکەن کە لە تاریکترین کاتژمێرەکانیدا بەرگرییان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کردووە و هەزاران شەهیدی لە شەڕی دژی تیرۆر و پاراستنی خەڵکی مەدەنیدا کردە قوربانی، دانیشتوان جەختیان لەوە کردەوە کە هەر هەوڵێک بۆ تێکدان یان هەڕەشەکردن لەو هێزانە هەوڵێکە بۆ تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە و نوقمکردنەوەی بۆ ناو پشێوی و توندوتیژی.
بەشداربووان پابەندبوونی خۆیان بە بژاردەی خەباتی گەل ڕاگەیاندو ئامادەیی خۆیان بۆ پەرەپێدانی لە بەرامبەر سیاسەتی فشار و هەڕەشەکان دووپاتکردەوە و وییان: ئیرادەی گەل بەهێزترە لە هەموو هەوڵەکانی تۆقاندن، پشتیوانی بەردەوامی خۆیان بۆ هەسەدە لە هەموو شوێنێک دووپات کردەوە، هەروەها پەیوەندی نێوان خەڵک و هێزەکانیان پەیوەندییەکی چارەنووسی هاوبەشە کە ناتوانرێت بشکێنرێت.
ئامادەبوونی ژنان چالاک و جێی سەرنج بوو، بەو پێیەی وتیان: بەرگریکردن لە هەسەدە بەرگریکردنە لە ژنان و ڕۆڵی پێشەنگانە لە بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دیموکراتیکدا، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە بە ئامانجگرتنی هێزەکان هێرشێکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر بەهاکانی ئازادی و پێکەوەژیان کە لە ڕێگەی قوربانیدانی بێئەندازە بەدەست هاتوون.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، دانیشتووانی قامیشلۆ و ناوچەکانی دەوروبەری بەڵێنیان نوێکردەوە، کە بە یەکگرتوویی لەگەڵ هێزەکانیان بوەستن، هەڕەشەکان نایانترسێنن، بەردەوام دەبن لە بەرگریکردن لە پڕۆژەی خۆبەڕێوەبەری، کە بە تاکە بژاردە دەزانن بۆ پاراستنی شکۆمەندی خەڵک و دەستەبەرکردنی داهاتوویەکی دڵنیا بۆ منداڵەکانیان.
خەڵکی قامیشلۆو عاموداو دربەسی بە کاروانی گەل، بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدان و ڕەتکردنەوەی هێرشەکانی هەتەشە بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان گەیشتنە شاری حەسەکە.