گەلی کۆبانێ: ئێمە بۆ ئازادیی فیزیکیی ڕێبەرەکەمان هەمیشە لە ناو تێکۆشاندا دەبین

بە پێشەنگایەتیی یەکێتیی ژنانی گەنج و تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی شاری کۆبانێ، ئەمڕۆ سەدان کەس لە خەڵکی شارەکە بۆ ئازادیی فیزیکیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕژانە سەر شەقامەکان.

کۆبانێ– ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە ماوەی ٢٧ ساڵە لە ئەنجامی کۆمپلۆیەکی نێودەوڵەتیدا لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دەستبەسەر کراوە، تا ئێستاش لەژێر گۆشەگیریدایە. هەمووان لە ژنان، گەنجان، بەتەمەن و گەنج چاوەڕوانی ئەوە بوون کە بەو پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتییەی ڕاگەیەندراوە، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە شێوەیەکی فیزیکی ئازاد بکرێت.

 

ئەو پڕۆسەیەی کە لە ٢٧ی شوباتی ساڵی ٢٠٢٥ەوە دەستی پێکردووە، تا ئێستاش لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە هیچ گۆڕانکارییەک لەو مەرج و بارودۆخانەدا نەکراوە کە پەیوەندیدارن بە ئازادیی فیزیکیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە.

 

یەکێتیی ژنانی گەنج و تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ هەڵوێستی خۆیان لە ڕێگەی ڕێکخستنی خۆپێشاندانێکی گەلان نیشان دا. لەو خۆپێشاندانەدا کە بە سەدان گەنج, ژن، خەڵک و ئەندامانی دامودەزگاکانی ناوچەکە ئامادە بوون؛ پۆستەرەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئەو پانکارتانەی کە نووسینیان لەسەر بوو وەک: بە ڕۆحی یەکێتیی کۆمیناڵ ئازادیی فیزیکیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەر دەکەین،ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هێزمانە، بە یەکێتی و تێکۆشان سەر دەکەوین و  گەنجان فیدایی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانن لە مەیدانی ژنی ئازاد ەوە دەستی پێکرد و لە مەیدانی ئاشتی وەستان. لە خۆپێشاندانەکەدا بێوچان دروشمی داواکاریی تێکشکاندنی سیستەمی ئیمرالی دەوترانەوە.

 

دوای خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزلێنان، لەسەر ناوی گەنجانی کۆبانێ محەمەدمحەمەد قسەی کرد و بەڵێنی بەرزکردنەوەی ئاستی تێکۆشانی گەنجانی دا بۆ مسۆگەرکردنی ئازادیی فیزیکیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

لەلایەکی دیکەوە، بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستاری ناوچەی شێران نادیە حسۆ سەرنجی ڕاکێشا بۆ سەر گرنگیی تێکۆشانی ژنان لەم بوارەدا و وتی: ئێمە وەک ژنان دەبینە پێشەنگی چەسپاندنی ئاشتی و ئارامی، کە ئەمەش بەبێ ئازادیی فیزیکیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نایێتە دی.