گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پێداگری لەسەر سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک دەکەن.

لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا تیۆری یەک ئاڵا و زمان و وڵات و کولتوور هەڵوەشاوەتەوە و سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک جێگەی گرتوەتەوە کە ئامانجی ئۆتۆنۆمی و یەکسانی و ڕزگارکردنی میراسی هەزاران ساڵەی کولتوورەکانە.

بەرچەم جودی  

 

کۆبانێ- مۆدێرنیتەی سەرمایەداری کە وەک نەتەوە-دەوڵەت خۆی ڕێکدەخات، گەورەترین ململانێ و شەڕی مێژوویی خوڵقاندووە، دەسەڵاتێک کە ئینکاری حەقیقەتی مێژوویی بکات و بەردەوامی پێبدات، مرۆڤەکان کۆنترۆڵ دەکات و کۆمەڵگە بەرەو بێ مرۆڤبوون دەبات.  

  

"سیستمی نەتەوە-دەوڵەت لە ناوەندی هەموو کێشەکاندایە" 

کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خاوەنی دەوڵەمەندییەکی زۆر لە کولتوورەکانن کە هەزاران ساڵ دەگرێتەوە کە تایبەتمەندی ژیانێکی هاوئاهەنگی پێکەوە بوون، سەرەڕای هەموو ئینکاری و هێرشە جینۆسایدییەکانی سیستمی سەرمایەداری، هێشتا ئەم حەقیقەتە شوێنەواری خۆی لە کۆمەڵگەدا بەجێدەهێڵێت، بە درێژایی ئەم ساڵانە و تەنانەت دەتواندرێت بڵێین لە سەردەمەکانی ڕابردوودا دەوڵەتە نەتەوەییەکان مۆدێلی دەوڵەتی نەتەوەیان پەرەپێداوە بۆ ئەوەی ڕاپەڕینەکانی گەلان سەرکوت بکەن بۆ ئەوەی لە سەروەری و دەسەڵاتی خۆیان ڕزگاریان نەبێت، لەبری ئەوەی مرۆڤەکان ئاگاداری کێشە بنەڕەتییەکانی سیستمەکە بن و خەریکی هەوڵدان بۆ پەرەپێدانی مۆدێلێکی نوێی ژیان بن، خەریکە ئەجێندای مێشکی مرۆڤەکان لەسەر تێرکردنی گەدەیان و لەسەر کێشە ژیانی و ڕۆژانەکان چڕبکەنەوە. 

  

سەدیقە خیلۆ، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی جەخت لەوە دەکاتەوە کە هۆشیاری نەتەوە- دەوڵەت گەورەترین مەترسیی لەگەڵ خۆیدا هێناوە و وتی: سیستمی نەتەوە-دەوڵەت لە ناوەڕۆک و ئایدۆلۆژیای خۆیدا بەتەواوی پێچەوانەی سیستەمی نەتەوەی دیموکراتیکە. هۆشی دەوڵەتی نەتەوەیی ڕەگ و ڕیشەی خۆی لە شارستانیەتی سۆمەرییەدا هەیە، کە لە سیستمی خوداوەند و کۆیلەکانەوە دەستیپێکردووە. بەمەش دابەشبوونی کۆمەڵگە دەستیپێکرد و ناوی وەک سروشتی یەکەم و دووەم و سێیەم بەکارهێنران و جێبەجێکران لەبەر ئەم هۆکارە لە هەموو جیهاندا سیستەمێک هەیە کە پشت بە هۆشیاری خوداوەند و کۆیلەکان دەبەستێت. 

 

"ژن نازناوی بنچینەیی نەتەوەی دێموکراتیکە" 

مرۆڤ دەتوانێت بە قووڵی لە نەتەوەی دیموکراتیک وەک گرنگترین و گەورەترین شۆڕش کە لە هۆشیاری خەڵکدا ڕوودەدات، بڕوانێت، هەروەها سیستمی خۆبەڕیوەبەری دیموکراتیک بە واتادارترین و جەوهەریترین ڕاپەڕینە کە لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دامەزرا، لەم پەیوەندییەدا ژنان پایەی سەرەکی و بنچینەیی نەتەوەی دیموکراتیکن، ئەگەر نەتەوەی دیموکراتیک ئامانجی زیندووکردنەوەی کولتوورەکانی هەزار ساڵەیە، ئەوا دروستکەر و بنیاتنەرانی ئەم کولتوورە ژنن، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش نەتەوەی دیموکراتیک بەبێ ئازادی و تێڕوانین و بەشداری و ئامادەبوونی ژنان مسۆگەر نییە. 

 

سەدیقە خیلۆ وتیشی: ئەوەی ئەمڕۆ باسی دەکەین، مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییە، کە مرۆڤی کردووە بە کۆیلەی مۆدێرن، کۆیلە مۆدێرنەکانیش زۆر بە ئاسانی لەلایەن ئەم سیستمەوە کۆنترۆڵ دەکرێن، و بە تەواوی مێشکیان دەشۆردرێت، لەبری ئەوەی بیر لە کێشە جدییەکان بکەنەوە، سەرقاڵی بابەتی بێ بایەخ و پووچن سیستەم و هاوسەنگی خێزان و کۆمەڵگەو گەردوون زۆرترین تێکچووە بەهۆی کۆیلەکردنی ژنانەوە. 

 

پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شوێنپێی شارستانیەتی دیموکراتیک دەگرنە بەر 

لە پڕۆسەیەکدا کە سیستمی دەوڵەت-نەتەوە نەتەوەیی لە لێواری خراپبووندایە و هەوڵی درێژەدان بە کۆلۆنیالیزمی خۆیان دەدەن، گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سوورن بۆ پاراستن و بەردەوامکردنی سیستمەکەیان، بەتایبەت لە قۆناغی دیزاینکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بونیادنانی سووریای نوێ، جگە لە خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک هیچ بژاردەیەکی تریان ناوێت. 

  

مزگین خەلیل، جێگری ئەنجومەنی جێبەجێکردن ئاماژەی بەوەکرد، بۆ هەمیشە ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیک هەڵدەبژێرن و وتی: پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەم سیستمەیان وەک چارەسەر و ڕاستترین ڕێگا هەڵبژاردووە بۆ پەیوەستبوونەوە بە کولتوور و ناسنامە و بوونیانەوە، بەتایبەتی لەم پرۆسەیەدا دەرفەتێکی مێژوویی هەیە بۆ ئەوەی ئێمە لە کردەوە و بیرکردنەوەی ستەمکارانەی نەتەوە -دەوڵەت ڕزگارمان بێت. بۆیە کورد، عەرەب، بوونی خۆیان. تورکمان و ئاشووری و چەرکەسی و ئەرمەنی دانیشتووی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بۆ هەمیشە پێداگری لەسەر سیستمەکەمان دەکەین و بۆی تێدەکۆشن.