کۆنفڕانسی خۆبەڕێوەبەری شەنگال لە بەغدا دەستیپێکرد

لە بەغدای پایتەختی عێراق، بە بەشداری نوێنەرانی حزب، ڕێکخراوەکان و هۆزەکانی شەنگال و کەسوکاری قوربانیانی فەرمان، کۆنفڕانس لەسەر خۆبەڕێوەبەری شەنگال دەستیپێکرد.

بەغدا

 

لە نۆیەمین ساڵیادی فەرمانی ٧٤ەمینی سەر کۆمەڵگەی ئێزیدی کە لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ئەنجام درا، کۆنفڕانسی بەڕێوەبەرایەتی خۆبەڕێوەبەری شەنگال لە بەغدا دەستیپێکرد.

 

کۆنفڕانسەکە لەسەر بابەتی "خۆبەڕێوەبەری مسۆگەرکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراقە" لەلایەن کۆمەڵگەی ئێزدییەوە پیشەنگایەتی دەکرێت و لە هۆتێلی نێودەوڵەتی بەغدا بە بەشداری نوێنەرانی حزب و ڕێکخراوەکان و هۆزەکانی شەنگال و کەسوکاری قوربانیانی فەرمانەکە دەستیپێکرد.

 

"ئێمە دۆزی خۆمان سەردەخەین"

وتاری دەستپێکی کۆنفڕانسەکە لەلایەن غەزال ڕەشۆ، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەری پێشکەش کرا، تیشکی خستە سەر کۆمەڵکوژییەکەی ٣ی ئابی ٢٠١٤، ئەو کەسانەی بەبیرهێنایەوە کە لە فەرمانی ٧٤یەمیندا گیانیان لەدەستداوە و وتی: لەو ڕۆژە ڕەشەدا داعش هەزاران ژن و منداڵی ئێمەی کوشت و لە بازاڕدا فرۆشتنی و کۆمەڵکوژی بۆ کۆمەڵگاکەمان هێنا، ئێمە بەردەوام دەبین لە بەردەوامیدان بە باوەڕ و کولتوورمان هەتا ئەو کاتەی دۆزی خۆمان سەردەخەین.

 

کۆنفڕانسەکە تا ئێوارە بەردەوام دەبێت و چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ هەڵسەنگاندنی فەرمانەکە، هۆکارەکانی فەرمانەکە و گرنگی خۆبەڕێوەبەری بۆ شەنگال هەڵسەنگاندنیان بۆ بکرێت.