دەردانی گازی گەرمخانەیی سنوردار دەکرێت
بۆ سنورداركردنی دەردانی گازی گەرمخانەیی بۆ كەشتییە دەریاییەكان كە كەرتێكی پیسكەری ژینگەیە، ڕ ێككەوتن دەکرێت.
ناوەندی هەواڵ
هۆکارە پیسکەرەکانی ژینگە زۆرن کە کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر ژیانی مرۆڤ هەیە و ئەگەر ڕێگەچارە نەدۆزرێتەوە، ڕەنگە ژینگە بەرەو وێرانی بڕوات، یەکێک لەو هۆکارانە گازی گەرمخانەیی کەشتییەکانە.
ڕێكخراوی دەریایی نێودەوڵەتی IMO"" بڵاویكردووەتەوە، لیژنەیەكی ٨٠ كەسی بۆ پاراستنی ژینگەی دەریایی لە ڕێكخراوەکە پێكهێنراوە و ستراتیژییەك بۆ سنورداركردنی گازە گەرمخانەییەكان دەگرنەبەر.
ڕاگەیەندراوە، رێككەوتنەكە خواستی كەمكردنەوەی دەردانی دووەم ئۆكسیدی كاربۆنە تا ساڵی ٢٠٣٠ بەراورد بە ساڵی ٢٠٠٨ کە تێكڕا رێژەكەی ٤٠٪ بووە.
ئەوە لەکاتێکدایە چەندین ڕێكخراوی ژینگەپارێزی دەڵێن، ڕێككەوتنەكە نائومێدكەرە بەراورد بەو ئامانجانەی كە زۆرێك لە وڵاتان پێش كۆبوونەوەكە دایانناوە، هەروەها بەس نیە بۆ ئەوەی كەرتەكە بخاتە سەر ڕێگای كەمكردنەوەی دەردانی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن لە چوارچێوەی ڕێككەوتنی پاریسی ساڵی ٢٠١٥.