"هێرش بۆ سەر ژنان و مرۆڤایەتی قبوڵ ناکەین"

سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا باس لە هێرش و بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورکیا دەکات و دەڵێت: ژنان هێرشیان دەکرێتەسەر و مرۆڤ بەهۆی کێشەی جیۆپۆلەتیکییەوە لەژێر گوشاردایە، بە هیچ شێوەیەک ئەو هێرشانە قبوڵ ناکەین.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆبێرتا مێتسۆلا، سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا لە میانی کۆبوونەوەی پەرلەماندا، وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە، دەربارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا ڕایگەیاند، "هێرشەکانی دەوڵەتی تورک قبوڵ ناکرێن، ئێمە بە بەهێزترین شێوە هەوڵدەدەین پەیامەکە بگەیەنینە شوێنی خۆی، دەبێت ئەوەی ڕوو دەدات قبوڵی نەکەین و بە جیهانی ڕابگەیەنین".

 

ڕۆبێرتا مێتسۆلا ڕاشیگەیاند، ئێمە لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆن و گروپە جیاوازەکان و لەگەڵ لیژنە جیاوازەکان لەسەر ئەم بابەتە ڕادەوەستین، گفتوگۆ لەسەر ئەوە دەکەین، کە دەبێت چۆن لەسەر ئەم بابەتە ڕاگەیاندراو و لێدوان بدەین و هەوڵدەدەین ئەوەی ڕوودەدات بە جیهانی بگەیەنین.

 

سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا دەربارەی هێرشکردنە سەر ژنان و پێشێلکاری مافی مرۆڤ وتی: لەم کاتەدا ژنان هێرشیان دەکرێتەسەر و مرۆڤ بەهۆی کێشەی جیۆپۆلەتیکییەوە لە ژێر گوشاردایە، بە هیچ شێوەیەک ئەو هێرشانە قبوڵ ناکەن و مافەکانی ژنان لە پێش هەموو شتێکەوەیە، لە لیژنە ئەمنییەکاندا لەسەر ئەو بابەتە ڕادەوەستن.

 

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو کە، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە بەرنامە و ئەجێندای کاریاندا دەهێڵنەوە، "بۆ ڕاوەستان لەسەر ئەو بابەتە لەگەڵ لیژنەکانی ئەمنی و بەرگری و دەرەوە کۆدەبینەوە".