گروپەکانی مافی مرۆڤ ڕەخنە لە پلانەکانی بەریتانیا دەگرن بۆ پەنابەرانی ئەفغانستان

سیاسەتی گواستنەوە و یارمەتیدانی ئەفغانستان و پلانی نیشتەجێکردنی هاوڵاتیانی ئەفغانستان بۆ یارمەتیدانی دەیان هەزار کەس بوو بۆ گەیشتن بە بەریتانیا دوای ئەوەی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە ڕوبەڕووی هەڕەشە و مەترسی بوونەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی راپۆرتێک کە بڵاوکراوەتەوە، شکستی دوو پلانی بەریتانیا بۆ نیشتەجێکردنی پەنابەرانی ئەفغانستان، زۆر کەسی ناچارکردووە رێگەی مەترسیدار بگرنەبەر بۆ ئەوەی هەوڵبدەن بگەنە ژیانێکی سەلامەت.

 

سیاسەتی گواستنەوە و یارمەتیدانی ئەفغانستان و پلانی نیشتەجێکردنی هاوڵاتیانی ئەفغانستان بۆ یارمەتیدانی دەیان هەزار کەس بوو بۆ گەیشتن بە بەریتانیا دوای ئەوەی ساڵێک لەمەوبەر ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە دەستی بەسەردا گیرا.

 

لە کۆبوونەوەیەکی کورتی پەرلەمان کە تێبینییەکانی نۆ گروپی مافی مرۆڤی تێدابوو، هەردووکیان بە "بە شێوەیەکی ناڕەوا سنووردارکەر" وەسفی دەکەن، کە ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا زۆر کەس لە ناو ئەفغانستان گیریان خواردووە و بووەتە هۆی زیادبوونی ئەو کەسانەی کە هەوڵی چوونە ناو بەریتانیا دەدەن بە شێوەیەکی نایاسایی.

 

ساڵێک بەسەر کشانەوەی بەریتانیا لە ئەفغانستان تێپەڕیووە، ئادەم سمیس ئینتەرناشناڵ ٢٥٠ کارمەندی لە ئەفغانستان هەبوو، یارمەتی جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی هاوکارییان دەدا، کە لە ڕێگەی پلانی ARAP داواکارییان پێشکەش کرد بۆ گواستنەوە بۆ بەریتانیا،  بەڵام تەنها ٢٤ کەس مۆڵەتیان وەرگرتووە.

 

گروپێک لە ١٠٩ مامۆستا کە لە ئەفغانستان کاریان بۆ ئەنجوومەنی بەریتانی کردووە، تا ئێستاش لەو وڵاتە گیریان خواردووە، سەرەڕای ئەوەی مۆڵەتیان پێدراوە بۆ ئەوەی داوای نیشتەجێکردن بکەن، بەڵام هیچ ڕێگەیەکیان نییە بۆ دەربازبوون و بەردەوام هەڕەشەی کوشتنیان لێدەکەن.

 

جۆزێف سیتۆن، بەڕێوەبەری پێشووی ئینگلیزی و جێگری بەڕێوەبەری ئەنجومەنی بەریتانی لە ئەفغانستان، ڕایگەیاندووە: "شکستی ئەنجومەنی بەریتانیا و حکومەتی بەریتانیا لە دەستەبەرکردنی سەلامەتی مامۆستاکانیان، بە شێوەیەکی بەرفراوان کارە گەورەکانی لە وڵاتەکەدا لەکەدار کردووە."

 

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر دۆخی نالەباری زۆرێک لە خەڵکی ئەفغانی کە گەیشتوونەتە بەریتانیا بەڵام ئێستا لە ویلایەتی نادیاردا ماونەتەوە و نیشتەجێکراون، لە ئێستادا نزیکەی ١٠ هەزار و ٥٠٠ هۆتێل لە هۆتێلەکانی سەرتاسەری وڵاتدا دانراون و هاوڵاتیانی ئەفغانی زۆرێکیان لە ئەنجامدا تووشی کێشەی تەندروستی دەروونی جددی بوونەتەوە.