لە شرناخ ٢٥ کەس دەستبەسەر کران

لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵەکان لە ناوچەی جزیرە و شرناخ ٢٥ کەس دەستبەسەر کران.

ناوەندی هەواڵ

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیس هەڵیکوتایە سەر زۆرێک لە ماڵەکان لە ناوچەی جزیرە و هەزەخی شرناخ و دەرگای ماڵانیان شکاند و خانووەکانیان تاڵانکرد.

 

لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵەکاندا ٢٥ کەس، لەوانە ئەڤین کورت و چەلیک دەنکەر دەستبەسەر کران.

 

تا ئێستا هۆکاری دەستبەسەرکردنەکان نەزانراوە و ئەو کەسانەی دەستبەسەر کراون گواستراونەتەوە بۆ بەشی پۆلیسی شرناخ، مەزەندە دەکرێت ژمارەی دەستگیرکراوەکان زیاد بکات.