یەکێک لە سێ جێگرەکەی سەرۆک کۆماری عێراق ژن دەبێت
عێراق سەرقاڵی هەڵبژاردنی جێگرەکانی سەرۆک کۆماری عێراقە و یەکێک لە جێگرەکانی پێدەچێت ژن بێت.
ناوەندی هەواڵ
دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و دەستبەکاربوونی کارەکانی، پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق هەڵبژێردرا و لە ئێستادا پەرلەمان سەرقاڵی دیاریکردنی جێگرەکانی سەرۆک کۆمارە، بهگوێرهى زانیارییەکان، لایەنە سیاسییهكانى عێراق ڕێكکهوتوون لهسهر ئهوهى، ژنێك ببێته جێگرى سهرۆك كۆمارى عێراق.
سەرچاوەیەکی سیاسییی خستوویەتیە ڕوو کە، دوێنێ، شەممە سەرۆکى کوتلە سیاسییەکان لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون کە پۆستی سەرۆک کۆمار سێ جێگری هەبێت و یەکێک لە جێگرەکانی ژن دەبێت.
یەکێک لە کاندیدانی پۆستی جێگری پۆستی سەرۆک کۆمار، عالیە عیمارە دەبێت، کە یەکێکە لە پەرلەمانتاری خولی چوارەمی پهرلهمانى عێراق بووە لەسەر شاری بەغدا، لە ڕووی کارەوە چالاکە و لە ڕووی فیکریی و کاری سیاسییەوە میانڕەوە و لە ماوەی کارکردنیدا چەندین پۆستی ئیداریی و زانستیی گرنگی وەرگرتووە.
عالیە جگە لەو پۆستانە، لە خولی چوارەمی پهرلهمانى عێراق کاندید بووە بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری یەکەمى سەرۆکی پهرلهمان و لە کاتی دەنگداندانیشدا ٣٠ دەنگی بەدەستهێناوە.