بۆ ناساندنی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان ٨٠ هەزار واژۆ کۆکرایەوە

٨٠  هەزار واژۆ پێشکەش بە ئەنجومەنی فیدراڵی سویسرا کرا، بۆ ئەوەی بە فەرمی جینۆسایدی ئێزیدییەکان کە لەلایەن چەتەکانی داعشەوە ئەنجامدرا، بناسێنرێن.

ناوەندی هەواڵ

 

بۆ ئەوەی حکومەتی سویسرا دان بە کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکاندا بنێت، کە لەلایەن چەتەکانی داعشەوە لە مانگی ئابی ٢٠١٤ ئەنجامدرا، لە چوارچێوەی هەڵمەتی واژۆکردن کە لە مانگی ئایاردا ٨٠ هەزار و ٩٢٧ واژۆ کۆکرایەوە.

 

ئەو واژۆیانەی کە کۆکرانەوە، لەلایەن ڕۆجەر نۆردمان، پەرلەمانتاری پەرلەمانی نیشتمانی پارتی سۆسیالیستی سویسرا، ناتالی ئیمبۆدن، پەرلەمانتاری پەرلەمانی نیشتمانی سەوز و کۆمەڵێک کەس کە شایەتحاڵی دڕندەیی داعش بوون، پێشکەش بە پەرلەمانی فیدراڵی بێرنی سویسرا کرا.

 

"دەبێت دان بە جینۆسایددا بنرێت"

لە ڕاگەیەندراوێکیشدا، بانگەوازی بۆ ناساندنی جینۆسایدی ئێزدییەکان کرا و بە بەرپرسیارێتی دانرا، هەروەها ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە چوارچێوەی کۆمەڵکوژیی چەتەکانی داعش لە دژی ئێزیدییەکان وەبیرهێنرایەوە کە ئەگەر ئەو کۆمەڵکوژییە بناسرێت، ئەوا ڕێگری لە کۆمەڵکوژییەکانی دیکە دەکرێت.

 

بانگەوازی ١٥ پەرلەمانتار

بەناوی ئەندامانی پەرلەمانی نیشتمانی و لەگەڵ واژۆکاندا کە پێشکەشکرا، داوایان لە پەرلەمانی نیشتمانی کردووە دان بەو تاوانە جینۆسایدانەدا بنێت کە داعش دژی ئێزدییەکان ئەنجامی داوە، هەروەها داوایان لە وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، دان بە جینۆسایدی ئێزدییەکاندا بنێن و ڕایانگەیاند، ئەگەر سویسرا دان بەو جینۆسایدەدا بنێت، لانیکەم دادپەروەری بۆ قوربانییەکان دەدرێ و لە هەمان کاتدا بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان بەڵێنی بەرەنگاربوونەوەی بێ سزایی دەدرێت، بە داننان بە جینۆسایدی ئێزدییەکان، ڕێگری لەو جۆرە تاوانانە دەکرێت.