پلاتفۆڕمی تاوانەکانی دژی ژنان دەوەستێنین: لە شەش مانگدا ٢٠٥ ژن کوژراون

بە پێی ڕاپۆرتی پلاتفۆڕمی تاوانەکانی دژی ژنان دەوەستێنین، لە ٦ مانگی ساڵی ٢٠٢٤دا ٢٠٥ ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون و ١١٧ ژنیش گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندی هەواڵ

 

پلاتفۆرمی "تاوانەکانی دژی ژنان دەوەستێنین" کوژرانی گوماناوی ژنان و کوشتنی ژنان لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤دا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لە ناوەندی ڕۆشنبیری نازم حیکمەت لە شاری شیشلی پایتەختی ئەستەنبوڵ بەڕێوەچوو ئاشکرا کرد، فیدان ئاتاسەلیم، سکرتێری گشتیی پلاتفۆڕمەکە لە کۆبوونەوەکەدا قسەی کرد و ڕایگەیاند کە لە ٦ مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤دا ٢٠٥ ژن کوژراون و ١١٧ ژنیش گیانیان لەدەستداوە.

 

"ژنەکان لەلایەن پیاوانی نزیکی خۆیانەوە دەکوژرێن"

فیدان ئاتاسەلیم وتی: هەموو ڕۆژێک هەواڵی کوشتنی ژنانمان پێدەگات لەلایەن پیاوانەوە، تەنها ئەو ئامارانە دەخەینە ڕوو کە دەستمان کەوتووە، پاشان پرسی کێ ژنەکانی کوشت؟ لە ٤٢%ی ئەو ژنانە لەلایەن ئەو پیاوانەوە کوژراون کە هاوسەرگیریان لەگەڵدا کردووە، لە ١١% بە دەستی ئەو پیاوانەی لە پەیوەندیدا بوون ٩% لەلایەن باوکیانەوە کوژراون، بە واتایەکی تر ژنەکان لە لایەن نزیکترین پیاوانەوە کوژراون، کاتێک سەیری ٦ مانگی ڕابردوو دەکەین لە ٥٩%ی ژنان بە دەمانچە کوژراون، هەروەها ٥٧% بە ئامرازی دیکە کوژراون.

 

"ئەو مانگانەی زۆرترین ژمارەی کوشتنی ژنانی تێدابووە مانگی ئایار و حوزەیران بوون"

لە ساڵی ٢٠٢١دا، ١٣١ ژن کوژراون و ٩٩ ژنیش گیانیان لەدەستداوە، بەڵام کوشتنی ژنان تا ساڵی ٢٠٢٤ زیادی کردووە، ئەم ئامارانە بۆ ٦ مانگی یەکەمی ساڵە، دەبینین کاتێک ژنان خەبات دەکەن و زیاتر دەردەکەون کوشتنەکانیان کەم دەبێتەوە، بۆ نموونە لە مانگی ئاداردا کوشتنی ژنان کەم دەبێتەوە، پاشان کوشتنی ژنان لە مانگی ئایار و حوزەیران زیاتر بوون.

 

"پێویستە دەستبەرداری سیاسەتی خێزانی خۆت بیت"

فیدان ئاتاسەلیم ئاماژەی بەوەدا، ژنان لە هەموو بارودۆخێکدا دەکوژرێن کە دەوترێت "یەکگرتوویی خێزانەکەمان گرنگە" فیدان ئاتاسەلیم وتی: لە پێناو ژیانی ژناندا دەبێت دەستبەرداری سیاسەتەکانی خێزانی خۆتان بن، یاسای ژمارە ٦٢٨٤مان هەیە، وەزارەت لێکۆڵینەوەی ئەنجامدا، ئەو لایەنانەی ئەو یاسایەیان داڕشتووە خۆیان پەیڕەوی ناکەن، تەنها بەڵگەنامەیەک ئامادەکراوە بۆ ئەوەی باشتر هەڵوێستی تورکیا بەرامبەر بە یەکێتی ئەوروپا نیشان بدات.

 

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١دا، ١٣١ ژن، لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢دا، ١٦٤ ژن، لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣دا، ١٤٧ ژن و لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤دا، ٢٠٥ ژن کوژراون.