ژنانی ئەفغانی: ژولیا پارسی و نەدا پەروانی ئازاد بکەن

بزووتنەوەی ژنانی خۆپیشاندەر وتی: شوێنی خژنانی خۆپیشاندەر و داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ لە زینداندا نییە.

ناوەندی هەواڵ

 

بزووتنەوەی ژنانی خۆپیشاندەر جارێکی دیکە داوای لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و وڵاتان کرد کە فشار بخەنە سەر تاڵیبان و خۆیان بەدووربگرن لە پەیوەندی لەگەڵ تاڵیباندا، هەروەها ئەوەیان بەبیرهێنایەوە کە ژولیا پارسی و نەدا پەروانی بە شێوەیەکی نایاسایی لەگەڵ خێزانەکانیان دەستگیرکراون و دەستگیرکردنی چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ بەردەوامی هەیەو دەبێت دەستبەجێ چالاکوانان ئازاد بکرێن.

 

لەیلا بەسیم، ئەندامی بزووتنەوەکە، وتی: هیچ زانیارییەک لەو دوو ژنە تێکۆشەرەوە نییە، ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکان، بەتایبەتی داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ و ژنان، بەداخەوە تەنها لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی زنجیرەیەک لە تویتەرەوە خۆیان دوور خستەوە، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و مافەکانی ژنان کە بەرپرسیارن هیچ کارێکی کردارییان نەکردووە بۆ ئازادی ژنانی تێکۆشەر.

 

مافی بەندکراوان پێشێل دەکرێت

چالاکوانان، ڕۆژنامەنووسان، ژنانی خۆپیشاندەر و داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ بەبێ هیچ تۆمەتێک لە زیندانی تاڵیباندان، مافەکانی زیندانییان لە زیندانی تاڵیبان بە شێوەیەکی دڕندانە پێشێل دەکرێن.

 

لەدوای گەیشتنی تاڵیبانەوە، ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی خۆپیشاندەر، چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ، ڕۆژنامەنووس و خاوەن هەڵویستەکان دەستگیرکراون، تا ئێستا هیچ زانیارییەک دەربارەی بارودۆخی زۆربەی ئەو ژنانە بڵاونەکراوەتەوە.