ڕاپەڕینی "ژن، ژیان، ئازادی" بەردەوامە
لە ٧ەمین مانگی ڕاپەڕینی گەلان کە بە پێشەنگایەتیی ژنان دەستیپێکرد، خۆپیشاندانی جۆراوجۆر دژی ڕژێمی ئێران بەردەوامە.
ناوەندی هەواڵ
لە ماوەی ٧ مانگی ڕابردوودا شۆڕشی ئازادی ژنان بە پێشەنگایەتیی ژنان لە دژی ڕژێمی ئێران بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بەردەوام بووەو شەوی ڕابردوو، ئازادی خوازان ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کە چالاکییەکانیان بە شێوازی جیاواز بەردەوامە.
بەپێی ئەو دیمەنانەی بڵاوکراونەتەوە، خۆپیشاندەران لە شارە جیاوازەکانی کوردستان و بەلوچستان و ئێران دروشمیان بەرزکردووەتەوە، لە شەقامەکاندا ئاگریان کردووەتەوەو ئاڵای ڕژێمیان سوتاندووە و دروشمی کە تێکۆشانیان تا کۆتایی بەردەوام دەبێت بەرزکردەوە.
هێزەکانی حکومەت و بەسیج بەمەبەستی ڕێگریکردن لەبڵاوبوونەوەی خۆپیشاندان بەردەوامن لەهێرشەکانیان بۆ سەر ژنان و لەزۆر شوێن هەڕەشە لە ژنان دەکەن.