گوڵتان کشاناک: لەسەر سندوقەکانی دەنگدان لێپرسینەوە لە مەرگ و زوڵم دەکەین

گوڵتان کشاناک هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانی ئامەد ڕایگەیاند، کە بە مانای نەورۆز دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و لێپرسنەوە لەو ئازار و زوڵم و مەرگەساتە گەورەیەی کە کراوە، دەکەن.

ئامەد

 

گوڵتان کشاناک، هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانی ئامەد کە دوای دانانی قەیوم دەستگیرکرا و ماوەی ٧ ساڵە لە زیندانی ژنانی کاندیرا زیندانی کراوە، پەیامێکی لەبارەی نەورۆزەوە ناردووە، گوڵتان کشاناک لە پەیامی نەورۆزیدا وتی: "سڵاو لە گەلەکەمان کە بە پەرۆشی نەورۆزەوە دەگەنە مەیدانەکان، نەورۆز ساڵانێکە بە پەرۆشییەوە ئێمەی لەسەرپێ ڕاگرتووە، نەورۆز بەهایەکی بەنرخە بۆ ئێمە، لە دژی خراپە هێزی بەرخۆدانمان پێدەدات، هێزی بەرهەڵستیکردنی خراپەمان پێدەبەخشێت، بە گۆرانییەکانی شتەکانی ناو ناخ و دڵمان دەردەبڕین".

 

"لەسەر سندوقەکانی دەنگان لێپرسینەوە لە مەرگ و زوڵم دەکەین"

گوڵتان کشاناک لە پەیامەکەیدا هەڵبژاردنی ١٤ی ئایاری بەبیرهێنایەوەو بەردەوامی دا: "ئەمساڵ لە ١٤ی ئایاردا بە دروستکردنی گەورەترین هاوپەیمانی دیموکراتیک گەلەکەمان بە مانای نەورۆز دەچینە سەر سندوقەکانی دەنگدان، لە بەرامبەر گەلەکەمان کە لە بوومەلەرزەکەدا زیانی زۆریان بەرکەوتووە هەستی هاوبەشیمان بەهێز بکەین و لەنەخۆشیەکانمان چاک دەبینەوە، برینەکانمان پێکەوە ساڕێژ دەکەین، لەسەر سندوقەکانی دەنگدان لێپرسینەوە لە ئەو ئازار و نادادپەروەری و مەرگ و ستەمە دەکەین کە دەوڵەتی فاشیست بەرامبەر هەموومانی کردووە، ئێمە وەک زیندانیانی ژنی سیاسی لە زیندانی کاندیرا بەرخۆدانی ئێوە بە بەرخۆدانی خۆمان یەک بخەین، بەو ڕێگەیە ئاگری نەورۆز بکەنەوە، هیچ هێزێک ناتوانێت ئیرادەی ئێمە بەدیل بگرێت، نە تەل نە چوار دیوارو نە دەرگا ئاسنینەکانیش هیچ دەربڕینێکیان لەگەڵ ئێمە نییە، لەمڕۆ بەدواوە بوونی نابێت، ئێمە بە باوەڕی خۆمان کە پێکەوە بۆ ئازادی سەما دەکەین سڵاوتان لێ دەکەین، نەورۆز لە گەلەکەمان پیرۆز دەکەین".