بەهۆی بەزبوونەوەی پلەی گەرمی ملیۆنان ماسی لە ئوسترالیا مردن

حكومەتی نیو ساوس وەیلز ڕایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لە ناوچەکەدا، ملیۆنان ماسی لە ڕووبارێكی ئوسترالیادا مردون.

ناوەندی هەواڵ

 

گۆڕانی کەشوهەوا لە جیهاندا کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ژیان و ژینگە و زیندەوەران هەیە و لەو وڵاتانەی پلەی گەرمییان نزمە و بەهۆی ئەو گۆڕانەوە پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە، ژیانی ملیۆنان ئاژەڵ و زیندەوەر دەکەوێتە مەترسییەوە.

 

لە ئوسترالیا لە شارۆچکەی مێنیندی ملیۆنان ماسی مردوو و ڕزیو بەشێكی بەرفراوانی ڕووباری دارلینگیان داپۆشیوە، هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما و كەمی ئۆكسجین لە ئاودا، كاتێك پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە رێژەی ئۆكسجین لە ئاودا كەمدەكات و ئەوەش وایكردوە ببێتە هۆی مردنی ئەو ماسیانە.


ئاماژە بەوەشكرا، پێشتر بەهۆی لافاوەوە دوای ئەوەی رێژەی ئاو لە ناوچەكەدا بەرزبووەوە، ماسییەكان ڕوویان لە زیادبون كرد، بەڵام لەم دواییانەداو بەهۆی دابەزینی ڕێژەی ئاو هۆکارێکی دیکە بوو بۆ لەناوچونی ئەو ماسیانە.

 

 هەروەها لە ساڵی ٢٠١٨وە تا ئێستا سێیەم جارە كە ڕووداوی لەمشێوەیە لەو شوێنەدا ڕوودەدات.