٤٨ هەزار و ٤٤٨ کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە

بەپێی ڕاگەیاندنە فەرمییەکان، ژمارەی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکەی ٦ی شوباتی شاری مەڕەش گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە ٤٨ هەزار و ٤٤٨ کەس.

ناوەندی هەواڵ

 

ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە بوومەلەرزەکەی ٦ی شوباتدا، کە ناوەندەکەی شاری مەڕەش بوو، گیانیان لەدەستداوە و ١١ شاری باکووری کوردستان و تورکیای گرتەوە، لە زیادبووندایە.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی تورکیا سلێمان سۆیلو و وەزیری گەشتوگوزار مەهمەت نوری ئەرسۆی، ڕاگەیەندراوە کە ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٤٨ هەزار و ٤٤٨ کەس.