ئاوارە عێراقییەکانی کامپی هۆل دەگەڕێنرێنەوە بۆ زێدی خۆیان

ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە تویتێكدا ڕایگەیاند، ١٤٢ خێزانی عێراقی لە كامپی هۆلەوە بۆ كامپی جەدەعە لە پارێزگای موسڵ گەڕێندراونەتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە تویتێكدا بڵاویكردوەوە، حکومەتى عێراق  ١٤٢ خێزانی عێراقی لە كامپی هۆلەوە بۆ كامپی جەدەعە لە پارێزگای موسڵ گەڕاندەوە، دوای ئەوەی ئەو خێزانانە چارەسەری دەروونی و كۆمەڵایەتیش وەردەگرن، دەنێردرێنە ناو كۆمەڵگەوە.

 

بەپێی ئەو زانیارییانەی قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بڵاویکردووەتەوە، بەردەوام دەبن بۆ هەڵوەشاندنەوەی سەرچاوەكانی تیرۆر و داخستنی كامپی هۆل لە سوریا ئەوەش لەپێناو دابینكردنی ئاسایشی بەردەوام بۆ عێراق و ناوچەكە.

 

بەگوێرەی زانیارییەکان، نزیکەی ٧٠ هەزار کەس لە نەتەوەی جیاواز لە کامپی هۆڵدا نیشتەجێن، لەو ژمارەیەش زیاتر لە ٣٠ هەزار کەسیان عێراقین، کامپە مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر هێرشی چەتەکانی داعش و تورکیا، بۆیە ئیدارەی خۆسەر لەم چوارچێوەیەدا داوای لە وڵاتان کرد بە فەرمی هاوڵاتیانیان بگەڕێننەوە بۆ وڵاتەکەیان.

 

هەروەها ئیڤان فائیق جابرو، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە سەرەتای ساڵدا ڕایگەیاند کە بە چڕی کاردەکەن بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارە عێراقییەکان بۆ زێدی خۆیان، دوای ئەوەی پەروەردە دەکرێن، تێکەڵ بە کۆمەڵگە دەکرێنەوە.