هێزە ئەمنییەکان هاوڵاتیانی گوندەکان ناچار دەکەن پێش کاتژمێر ١١ شارەکە بەجێبهێڵن

سەرەڕای چڕی بارودۆخی ئەمنی، ڕۆژی ڕابردوو بازرگانان و دوکاندارانی شاری سەردەشت دوکان و شوێنە بازرگانییەکانیان داخست. هێزە ئەمنییەکان خەڵکی شار و گوندەکانی دەوروبەر ناچار دەکەن پێش سەعات ١١ی شەو شار بەجێبهێڵن!

پیرانشار

 

دوابەدوای بانگەوازەکانی سێ ڕۆژ مانگرتنی سەرتاسەری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، بازرگانانی سەردەشت لە ٥ی کانوونی یەکەمەوە مانیانگرت و دوکانەکانیان داخست و ئەمڕۆ و سبەینێ، ١٦ی مانگ کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی خوێندکاران، بەردەوام دەبن لە مانگرتنەکەیان.

 

مانگرتنی بازرگانان کردەوەیەکی سیاسی و نافەرمانی مەدەنییە کە دەبێتە هۆی پەکخستنی سیستەمی ئابووری و مەترسی بۆ سەر سیاسەتی حکومەت دەهێنێتە ئاراوە.

 

بە تیرۆرکردنی ژینا ئەمینی شاری سەردەشت کە ناوچەیەکی سنورییە، لایەن حکومەتەوە کراوەتە سەربازگە، بەڵام لەگەڵ ڕاپەڕیندا هاوڵاتیان دەستیانکرد بە ناڕەزایەتی و بەشداری کارایان هەبوو و دوکانەکانیان دادەخەن، هێزە ئەمنییەکان دەوریەی بازگەکانیان لە دەروازە و دەرچوونەکانی شار دروستکردووە و خەڵک دەپشکنن، شارەکەش کراوەتە سەربازگە و یاسای سەربازی بەسەردا جێبەجێ دەکرێت، کە بەپێی پەیڕەوی نوێ دەبێت تا کاتژمێر ١١ی شەو خەڵکی شار و گوندەکانی دەوروبەری شار بەجێبهێڵن.

 

هەروەها هەڵکوتانە سەر ماڵ و دەستگیرکردن بەردەوامی هەیە لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە.