دیمەنە ڕەنگاوڕەنگەکانی كۆنفرانسی نێودەوڵەتی ژنان
لە ڕۆژی دەستپێکی دووەمین کۆنفرانسی ژنانی بەرلیندا پەیامە بەهێزەکانی ژنان و جلوبەرگی نەتەوەیی ڕەنگاوڕەنگ دیمەنی جوانی لە هۆڵەکەدا نیشاندا.
ناوەندی هەواڵ
دوێنێ دووەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ژنان لەلایەن تۆڕی ئایندەی ژنانەوە بە دروشمی "شۆڕشی ئێمە، ئازادکردنی ژیانە"، لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بە گفتوگۆ و ڕاوێژ و دیمەنی ڕەنگاوڕەنگ، بە بەشداری ٨٠٠ ژن لە ٤١ وڵاتەوە بەڕێوەدەچێت.
دووەمین دانیشتنی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ژنان بە وۆرکشۆپ بەردەوام بوو، لە چوارچێوەی وۆرکشۆپەکاندا، ئەو بابەتانەی پێی دەوترێت بەرگری لە کۆچکردنی زۆرەملێ، وەک خەباتێکی ستراتیژی ئازادی ژن و تەندروستی و ئابووری و ئیکۆلۆژی و زمان و کلتورپارێزی و دروستکردنی بەرەیەکی دژ بە فاشیزم و پەروەردە هەڵسەنگێنرا.
وۆرکشۆپەکان بە ٨ ناوی جیاواز ئەنجام دران
ژنان بە ٨ ناونیشان گفتوگۆیان کرد و سەرنجیان خستەسەر خەباتی هاوبەش، لەوانە؛
١.بەرگری لە کۆچی زۆرەملێ: بۆ بەرگرتن لە کۆچی زۆرەملێ، تێبینی ئەوە کراوە کە پێویستە خەڵک لە دەرەوەی سنووری نەتەوە-دەوڵەت بژی و مافی ژیان بپارێزێت و ئەو کێشانە چارەسەر بکات کە بەهۆی کۆچکردنی زۆرەملێیەوە دروست بووە، تێکۆشان بکەن، ئاماژە بەوەشکراوە، کە ژنان پێویستیان بە بەرەیەکی بەرگری هەیە کە خاکەکەیان بپارێزێت و ئازاد بکات سەرەڕای ئەوەش، هەڵسەنگاندنەکان لەسەر چۆنیەتی زیادکردنی پشتگیری بۆ پێداویستیەکانی کۆچ و ڕێکخستنی تۆڕی بەرگری ئەنجام درا.
٢. وەک خەباتێکی ستراتیژی بۆ ئازادی ژنان: ئەو دەزگاو ڕێکخراوانەی لە بواری سیاسی و فەرهەنگی و ئابووری و بوارەکانی تردا کە بەردەوامن لە تێکۆشان لە سنووری دەوڵەتەکاندا، بۆ ئەوەی ئازادی ژنان بکەنە بابەتی سەرەکی خۆیان ئەوەیە کە ئەو پرسیارە تاوتوێ بکەن کە چی دەکرێت.
٣. تەندروستی: ئاماژە بەوەکراوە کە لەلایەن سیستمی پیاوسالارییەوە دەست بەسەر تەندروستیدا گیراوە و زانیاری ژنان لەم بوارەدا پشتگوێخراوە و خراوەتە ماڵەوە، هەروەها ئەوەش خرایەڕوو کە دەبێت لە خزمەتی سەرمایەداریدا بۆ بەرژەوەندی کار، دەبێت ڕێکخراوێک دروستبکرێت لەسەر بنەمای پێویستیەکانی کۆمەڵگە لەسەر تێڕوانینی تەندروستی.
٤. ئابوری: لە وۆرکشۆپی ئابوریدا ئەم پرسە کە "چی پێویستە بۆ ڕێگریکردن لە چاوچنۆکی کرێکاری سەرمایەداری و دروستکردنی تێگەیشتنێکی جێگرەوە لە ئابووری؟" گفتوگۆ کرا و هەڵسەنگاندن لەسەر ئەوە کرا کە چۆن ئەزموونەکانی کۆمەڵگا ئەڵتەرناتیڤەکان دەتوانن بێبەش بکرێن و ڕێگایەک بدۆزنەوە بۆ دەرچوون لە بازاڕی سەرمایەداری.
٥. ژینگەناسی: لەسەر نزیکبوونەوەی ژنان لە خەباتی ژینگەیی، ئەو خەباتە ژینگەییەی کە ئازادی کۆمەڵگە و ڕەگەزی کۆمەڵگە دەگرێتەوە، هەڵسەنگاندنەکان ئەنجام درا کە چۆن دەتوانرێ پەرەی پێ بدرێت.
٦. پاراستنی زمان و کلتور: سەرنج ڕاکێشرا بۆ زمان و کلتووری ژنان و بەرجەستەبوونی زمانە ناوخۆییەکان هەڵسەنگاندنی بۆ کرا، لەم وۆرکشۆپەدا لەگەڵ بێرتسۆلاریتزا ئیسپانی ، واتە گۆرانی فۆلکلۆری بە هارمۆنی و پێوانەوە، لە لایەن چالاکوانانەوەی گۆرانی وترا.
٧. بۆ دروستکردنی بەرەیەکی دژ بە فاشیزم: لە دژی نەتەوەپەرستی و ڕەگەزپەرستی و فاشیزم، لەسەر پێویستی دروستکردنی بەرەی ژنان وەستا.
٨. پەروەردە: بۆ پێشەنگایەتیکردنی تێکۆشانی ژنان، وۆرکشۆپی پەروەردە ڕایگەیاند کە دەبێت خاوەنداری لە فەلسەفەی خۆناسین بکرێت، واتە خۆئاگابوون، بۆ ئەوەی ئەمە بەدەست بهێنن، بۆ ئەم مەبەستەش دەبێت ژنان سیستەمی پەروەردەیی خۆیان دروست بکەن.
دوای گفتوگۆکان وۆرکشۆپەکە بە مۆسیقا کۆتایی هات، یەڵدا عەباسی بە دروشمی "ژن ژیان ئازادی" لەسەر ستەیج دەرکەوت و گۆرانیەکانی لەگەڵ ژناندا وتەوە.