لە ٢٠١٥ەوە زیاتر لە ٩٨ کەس بەهۆی بۆردومانی دەوڵەتی تورکیاوە گیانیان لەدەستداوە

بەپێی ڕاپۆرتێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کۆمەڵگەی مەدەنی لە چێوارچێوەی هەڵمەتی "کۆتایی بە بۆردومانە سنورییەکان بهێنن" ئاماری کوژراو و برینداربوونی هاوڵاتیانی ناوچە سنورییەکانی باکوری عێراق خراوەتەڕوو کە بە لایەنی کەمەوە ٩٨ بۆ ١٣٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندی هەواڵ

 

دوای هێرشی ١٩ی تەمموزی ٢٠٢٢ بۆ سەر گوندی پەرەخێ لە زاخۆ و گیان لەدەستدانی ٩ هاوڵاتی و برینداربوونی ٢٤ هاوڵاتی دیکە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کۆمەڵگەی مەدەنی لە چێوارچێوەی هەڵمەتی "کۆتایی بە بۆردومانە سنورییەکان بهێنن" ڕاپۆرتكی لەبارەی ٧ ساڵ هێرش و بۆردوومانەکان لە باکوری عێراق (باشووری کوردستان) و زیان و قوربانییەکان بڵاوکردەوە.

 

ڕاپۆرتەکە ماوەی ساڵانی ٢٠١٥ بۆ ٢٠٢١ی وەرگرتووە و کە ٤٠٠٠ هێرشی ئاسمانی و بۆردومان و هێرشی زەمینی لە سنورەکانی عێراق ئەنجامدراون، تەنها لە ساڵی ٢٠٢١یشدا ١٦٠٠ هێرش کراوە لەلایەن دەوڵەتی تورکیا.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماری گیانلەدەستدان و برینداربوونی هاوڵاتیانی ناوچە سنورییەکان خراوەتەڕوو، کە لە کردەوە سەربازییەکانی تورکیادا لە ساڵی ٢٠١٥ەوە ٩٨-١٢٣ لە ٨٨ ڕووداودا کەس گیانیان لەدەستداوە، لە ساڵانی٢٠٢٠-٢٠٢١دا بەلایەنی کەمەوە ٤٠ هێرش ڕوویانداوە.

 

زیاتر لە ٥٥ جووتیار و شوانکار لەکاتی کشتوکاڵکردن یان لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵاتەکانیان لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە کوژراون یان بریندار بوون، لە ٪١٣ی ئەو کوژراوانە ژنن و لە ٪٨٧ پیاوانە و بەلانی کەمەوە شەش منداڵ لە هێرشەکاندا کوژراون و ١٤ی دیکەش بریندار بوون.

 

هەر بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرەوە، نزیکەی ٥٠٠ گوند لەژێر هەڕەشەی چۆڵبونی تەواوەتیدان.

 

تەواوی ڕاپۆرتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کۆمەڵگەی مەدەنی لە چێوارچێوەی هەڵمەتی "کۆتایی بە بۆردومانە سنورییەکان بهێنن":

https://static1.squarespace.com/static/59a826c98419c278e3fc88a4/t/63071bdbf2e70f0e30fbe7df/1661410271429/ECBB-Report-KU.pdf