لە فڕۆکەخانە دەستبەسەر کەلوپەلی تایبەتی هانا کامکاردا گیرا

هانا کامکار بڵاویکردەوە، زیاتر لە مانگێکە لە فرۆکەخانە دەست بەسەر کەلوپەلی تایبەتی خۆیدا گیراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

هانا کامکار، میوزیکژەن و گۆرانیبێژ و سینەما و شانۆکار لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڕایگەیاند، زیاتر لە مانگێکە کاتێک لە گەشتێکی دەرەوەی وڵات بۆ ئێران گەڕاوەتەوە، بەشێک لە موڵک و ماڵی تایبەتی خۆی لە فڕۆکەخانە دەستی بەسەردا گیراوە، وەک "مۆبایل، فلاش میمۆری و هتد"، سەرەڕای بەدواداچوونەکانیش هێشتا نەگەڕێنراونەتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی کەسیی خۆیەوە پۆل و چالاکییە هونەریەکانی پەکی کەوتوەە، لەم پۆستەی ئینستاگرام داوای "بەدواداچوون و پشتگیری" لە سەندیکاکانی "ماڵی مۆسیقا، ماڵی سینەما، ماڵی شانۆ" دەکات.